دارێکم هەیە، دوازدە لکە، هەر لکەی سی پەلکە، هەر پەلکەی لایەکی سپییە و لایەکی ڕەشە.
دارەکە و دوازدە لکە، هەر لکێکی سی پەلکە، هێلانە و دوو هێلکە.
ساڵێک دوازدە مانگە، لە مەتەڵەکەدا بە دارێکی دوازدە لک چووێنراوە، هەر لکەی سی پەلکە، مەبەست لەوەیە کە هەر مانگێک سی ڕۆژە، هەر پەلکەی لایەکی سپییە و لایەکی ڕەشە واتە: هەر ڕۆژێکی مانگ، شەوی هەیە و ڕۆژی هەیە، لە مەتەڵەکەدا بە سپی و ڕەش بەراوردی کردووە، بەڵام لە مەتەڵی دووەمدا بە هێلانە و هێلکە بەراوردی کردووە. وەڵام (ساڵ و دوازدە مانگە و شەو و ڕۆژ) .[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 356 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!