هەمبانەکە نەیکوشتوم، مشتەی ناو هەمبانەکە کوشتومی
ژن و پیاوێک دەمەبۆڵەیان دەبێت و پیاوەکە بەهەمبانە دەکێشێ بەپشتی ژنەکەدا، ژنە هاواردەکات و دەرودراوسێ بەهانایەوە دێن، دەڵێن: چی بووە؟ پیاوەکە دەڵێت: بابە هیچ نەبووە بەچی بڕواتان هەیە بەو هەمبانەیە بەپشتیم کێشاوە، ژنەش دەڵێت: من هەمبانەکە نەیکوشتوم، مشتەی ناو هەمبانەکە کوشتومی!
.............................
مشتە: پارچە ئاسنێکی پتەو و قورسە بۆ کوتانی بەری کڵاش بەکارهاتووە.
هەمبانە: پێستی بەخوێ خۆشکراوی مەڕ و بزن لە سەفەردا نانی تیری تێکراوە بۆ ئەوەی ڕەق نەبێت یان نەخوسێت و تەڕنەبێت لەوەرزی بەفر و باراندا [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,515 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!