بە ڕوخ و زولفی شەو و ڕۆژی هەتا ڕۆژ و شەوە
گرپەیی دەم بە دەمم دوژمنی خوێنینی خەوە
فیتنەیی غەمزە و نازی نیگەه و چاوە کە وا
هات و هاوار و هەرا و گێچەڵ و تاڵان و ڕەوە
دڵ لە فیکری دەهەنت هالیکی ڕێگەی عەدەمە
یا موقیمی سەری زولفی تۆ وە یا ڕاهڕەوە
لەگەڵ ئەم ئاهووە دێ ئەم سەگی ڕیش کۆن و نوێ
دێتە سوو، دێتەوە سوێ، ڕێشێ کە کۆنەجدەوە
لە بەهای موژدەیی وەسڵی قەدەمی چت بدەمێ
دڵ ئەنیسی سەری کۆی دولبەرە جانیش گرەوە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#