هەر کوردە لە بەینی کوللی میللەت
بێ بەهرە لە خوێندن و کیتابەت
بێگانە بە تەرجەمەی زوبانی
ئەسراری کتێبی خەڵقی زانی
یەکسەر عولەما درشت و وردی
نایخوێننەوە دوو حەرفی کوردی
ئوستادی خەتن لە ئەم سیانە
وەک دی لە زوبانی خۆی نەزانە
مومکین نییە دەربچێ لە چەنگی
حەتتا ڕەقەم و خەتی فەرەنگی
ساحیب کوتوب و پەیامە هەر کەس
ئێمە نەبێ بووینە قەومی چەرکەس
کاکە ئەمە موئمینین، نە ڕووسین
بۆچ کفرە زوبانمان بنووسین؟ [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#