باڵ بەڵەکە؛ سەقری مێشخۆر؛ قجی؛ قجی چاوڕەش؛ چۆلەکەگرە.
ئەم باڵندانە دندووکی کورت و بەهێز و قەلانگييان هەیە. قاچیان بەهێزە و جنجڕووکیشیان تيژە. زۆربە له شوێنی بەرز هەڵدەنیشن و لەوێوه لوور دەبنە نێچیر. ئەوەی ڕاوی دەکەن بە دڕوو و پەلی تيژی هەڵداوەسن. له فڕیندا بەهێزن. بەتەنيا دەژین. نێر و مێیەیان تاڕادەیەک وێک دەچن. لەسەر پنچک و دار هێلانە دەکەن. حەشەڕات، مارمێلکە، مشک و باڵندەی بچووک دەخۆن. بريتين له: پەڕبەڵەکەی بۆری بچووک، پەڕبەڵەکەی بۆری گەورە، پەڕبەڵەکەی پاشەڵ خەنەیی. پەڕبەڵەکەی سوور، پەڕبەڵەکەی پشت شێ. پەڕبەڵەکەی سەر شێ. پەڕبەڵەکەی قەشان. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 278 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!