#شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ # هەڕەشەی لە بنەماڵەی دکتۆر #کازم فاروق# کردووە، کە ناوبراو پەڕڵەمانتاری جووڵانەوەی نەوەی نوێ بوو.
پێش دەرکردنی بەیاننامەکەی وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی بۆ بنەماڵەی کازم فاروق ناردووە.
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامەکەیدا هەڕەشەی لە بنەماڵەی کازم فاروق کردووە، کە ئەگەر لەسەر دۆسییەی نەخۆشییەکەی ناوبراو بێدەنگ نەبن، ئەویش کاردانەوەی دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە، بنەماڵەی کازم فاروق دەیانەوێت دۆسییەی نەخۆشکەوتنی ناوبراو بدەنە میدیا، ئەو پەیامە هەڕەشەیەی بۆ بنەماڵەی ئەو پەڕڵەمانتارەی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ناردووە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,095 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!