زۆر باسی ئەوە دەکرێ گوایە دۆخی نێوان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# هێندە خراپە خەریکە دەگاتە شەڕی ناوخۆ!
لێرەوە من داوا لە هەر دوو بەڕێزان سەرۆک #مەسعود بارزانی# و سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# دەکەم، هەرچی زووە دەست بە شەڕی چەکداری پارتی و یەکێتی بکەن.
داوا دەکەم: قورسترین و مەترسیدارترین چەکەکانتان بەرانبەر یەک بە کار بهێنن، ئەو چەکدار و کادر و لایەنگرانەتان، کە هێشتا دەروێشانە پشتتان دەگرن و داکۆکیتان لێ دەکەن لە بەرەی پێشەوەی شەڕەدا دابنێن،
زۆر باش دەبێت ئەگەر خۆتان ڕاستەوخۆ لە نزیکی نزیکەوە سەرپەرشتی شەڕەکان بکەن، هەروەک پێشنیاز دەکەم ستافی نووسینگەکانتان، مەکتەب سیاسیەکانتان، ئامۆزار و برازا و کوڕەزا و تیتکەزاکانتان هەموو پشتوێنی خۆکوژیان بۆ ببەستن و بیانێرن بۆ کۆمەڵ کوژی یەکتر، ئەمە هەر زۆر گرنگە!
بەڵێن بێت ئێمەش بێ وەفا نەبین؛ لە دورەوە چەپڵەتان بۆ لێبدەین، جار لە دوای جار وتاری ئاگرین و حەماسیتان بۆ بنووسین، هەر کە کوژران، وێنەی گەورە و ڕەنگاو ڕەنگتان بە لادیوارەکانەوە بۆ دەکێشین و نازناوی نەمر و پاڵەوانتان بۆ دادەتاشین…
ئیدی بۆ کەیتانە ڕۆژێک زووتر دەستپێبکەن!
تکایە دوای مەخەن! [1]
#عەبدوڵڵا مەلا نوری#
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 942 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!