#لیزا فەلەکەدین کاکەیی#، دەبێتە جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان
دوای ئەوەی #هێمن هەورامی#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەپێی بڕیاری حزبەکەی دەبێت دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت و خۆی تەرخان بکات بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی. دەبێت کەسێکی دیکە جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی کە لە کۆنگرەی پارتی دا وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا پاڵێوراوە بۆ شوێن گرتنەوەی هێمن هەورامی.
هەر چەندە لەپاڵ ناوی لیزا فەلەکەدین باس لە #زانا مەلا خالید# دەکرێت کە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییە، بەڵام چانسی لیزا فەلەکەدین زیاترە بەو پێیەی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتییە.
ئەگەر لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ببێتە جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان لەگەڵ هەریەک لە #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمان و مونا قاوەچی سکرتێری پەڕڵەمان. بۆ یەکەمجار لە مێژووی پەڕڵەمانی کوردستاندا هەموو دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان دەکەوێتە دەست ژنان. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,158 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!