ئاڵدم دۆڵدم، شەش پێی دوو سم
پۆپیتەت دەگرم، پێتدا دەفسم
مەبەست لە تەرازووە، (تەرازوو: لە کوردەواردا لە دوو تا پێکهاتووە کە یەکی بە سێ تاڵ بەنی بەهێز بە ئەم سەر و ئەو سەری دارێکی درێژەوە هەڵواسراون، ناوەڕاستی دارەکەش قوڵفێکی هەیە بۆ هەڵگرتن) ئاڵدم دۆڵدم، دوو وشەی بێواتان، بۆ سەروای شیعری هاتوون، شەش پێی دوو سم، مەبەست لە دوو تای تەرازووە لەگەڵ ئەو شەش داوەی کە دوو تاکەیان هەڵواسیوە، پۆپیتەت دەگرم، مەبەست لە قوڵفی تەرازووە، پێتدا دەفسم، واتە: شمەک و کالاکانت بۆ دەکێشم. وەڵام (تەرازوو) . [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 364 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!