دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
جەمال تاهیر ساڵحی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (جەمال تاهیر ساڵحی)م بیست.
کۆچکردوو کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و هاوڕێی دێرینی سەرۆک #مام جەلال# بوو، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!