دەقی پەیامەکەی دارا ڕەشید:
لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەری ڕێز و وەفا بۆ خوێنی پاکی شەهیدان و کەس وکارەسەر بەرزەکانیان دادەنوێنین.
شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕوبارێک خوێنیان بۆ ئاوەدانی و ئازادی بەخشی، خەباتی شەهیدان لە پێناو خاکێکی سەربەخۆ و چەسپاندنی دیموکراسی بوو، دوای تێپەر بونی ساڵ لە دوای ساڵیش درێژە بە ڕێباز و کاروانی تێکۆشانیان دەدەین.
بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە زیاتر هانمان دەدات بۆ خزمەتکردنی کەس وکاری شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
دڵسۆزتان
د. دارا ڕەشید ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!