#بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ئاسایی بکاتەوە.
چەند ڕۆژێکە بەرهەم ساڵح دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووەو بڕیارە کۆبوونەوەکانیشی بەردەوامی هەبێت.
ئامانجی ئەو گفتوگۆ و کۆبوونەوانەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵیاندا.
سەردانی #کۆسرەت ڕەسوڵ# سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی یەکێتی و کۆبوونەوە لەگەڵی، کە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامیدا لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا بووە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 642 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!