#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کاندیدەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئاساییشی #سلێمانی# گۆڕیوە و بەم نزیکانەش فەرمانی دەستبەکاربوونی دەردەچێت.
یەکێتی کاندیدەکەی لە عەمید سەرخێڵەوە گۆڕیوە بۆ عەمید خالید ماوەتی.
بەهۆی ناڕازی بوونی چەند ئەفسەرێکی باڵای ئاساییش لە کاندیدەکەی پێشوو، گۆڕیویەتی و ئێستا بە فەڕمی عەمید خالید ماوەتی بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە.
ڕێکارە کارگێڕییەکانی کاندیدبوونی عەمید خالید تەواو بووە و ئەگەر گرفتێک نەیەتە پێشەوە، ئەوە بەم نزیکانە فەرمانی دەستبەکاربوونی دەردەچێت. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 426 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!