#مستەفا کازمی#، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێڕاق هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دەدات و دەڵێت، پێویستە ڕێگری لە بە قاچاخ بردنی دۆلار بۆ دەرەوەی ئێڕاق بکرێت.
پێشیوایە، بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار، پێویستە هەماهەنگی لەنێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیدا هەبێت.
قسەکانی کازمی لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار بەردەوام لە گۆڕانکاریی بووە و بەهای 100 دۆلار تاوەکو نزیکەی 160 هەزار دینار ڕۆیشت دواتر بۆ 153 هەزار دینار دابەزی، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 619 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!