لە خولى پلە یەکى کوردستان زانکۆی جیهان دەبێتە میوانى برادۆست
لە میانى یارییەکانى گەڕی نۆیەمی خولى یانە پلە یەکەکانى کوردستان بڕیارە دووشەممە لە چەند یاریگایەکى شارەکانى کوردستان پێنج یارى گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەکانى کوردستان بەڕێوەبچێت، یانەى زانکۆی جیهان بە دواى سەرکەوتن دەگەڕێت و دەچێتە یاریگاى #کەرکووک# لەسەر یاریگاى یانەى نەفتى شیمال ڕووبەڕووى #یانەى وەرزشی برادۆست# دەبێتەوە، زانکۆی جیهان بەوپەڕى ئامادەکاری و ورەى بەرزەوە دەچێتە کەرکووک بۆ ئەوەى بە سێ خاڵى گرنگ بگەڕێتەوە پایتەختى کوردستان و برادۆستیش نایەوێ بە دەستى بە تاڵ لە یاریگا بێتە دەرەوە، یانەى پیشەسازیش لەسەر یاریگاى خۆى و لە یارییەکى زەحمەتدا ڕووبەڕووى #یانەى وەرزشی هەولێر#ى پێشەنگی یانەکان دەبێتەوە، هەولێر دەیەوێت پێشەنگی یانەکان بەهێزتر بکات لەسەر بەرژەوەندی یانەى پیشەسازی بۆ ئەوەى زیاتر بتوانێ یەکەمى یانەکان مسۆگەربکات، یانەى پیشەسازیش دەیەوێت بە ئاست و ئەنجام یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆى تەواو بکات، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر 2ى دواى نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت. [1]
گارە-خانەقین
بازیان-سێمێل
شۆریجە-بابان
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 695 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!