سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: هێزەکانی چەکدارەکانی ئێڕاق و پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات بەردەوامن لەقوربانیدان.
دکتۆر #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێڕاق بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای ئێڕاق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای بوێری ئێڕاقدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی فەرماندە و سەربازانی سوپا دەکەین کە هاوشانی یەکەکانی تری هێزە چەکدارەکانمان، بەشدارییان لە درووستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنە گەورەکەدا بەسەر تیرۆردا کرد.
لە بەیاننامەکەدا سەرۆکی ئێڕاق ئەوەشی خستەڕوو کە قوربانیدانی سوپا و تەواوی هێزە چەکدارەکان هەر لە پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە ئەو مەشخەڵانە بوون کە ڕێگایان ڕۆشنکردەوە و شکۆمەندی نەتەوەییان پاراست و سەری ئێڕاقییەکانیان بەرزکردەوە، هاوکات تەئکیدی لەوەشکردەوە کە ئەم قوربانییە گەورانە لە ویژدانی گەلی ئێڕاقدا بە زیندووی ماونەتەوە لە کاتێکدا ساڵیادی دامەزراندنی سوپا قارەمانەکەیان پیرۆز دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە پەرۆشی خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ چەسپاندنی بەهاکانی پیشەیی سەربازی و چەسپاندنی پرەنسیپە پیشەییەکانی سوپایەکی بوێر و دڵسۆز بۆ گەل و قوربانیدانەکانی لەپێناو وڵاتدا. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 519 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!