لە زنجیرە تویتێکدا #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی لە بارەی بەڕێوەچوونی جامی کەنداو 25 دەربڕی و ڕایگەیاند، لە ناخی دڵەوە بەخێرهێنانی هەموو تیپە بەشداربووەکانی ئەو پاڵەوانێتییە و میوانە خۆشەویستەکان دەکەم، کە لە وڵاتانی عەرەبییەوە ڕوویان لە بەسرە کردووە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە خەڵکی بەسرە و تەواوی ئێڕاقییەکان کردووە بۆ لە خۆگرتنی ئەو پاڵەوانێتییە، بە تایبەتی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژە ئێڕاق لە میوانداریکردنی ئەو جۆرە پاڵەوانێتییانە دابڕابوو.
لە درێژەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مایەی خۆشحاڵییمە کە بانگهێشتی میوانانی خۆشەویستی ئەو پاڵەوانێتییە لە خوشک و برایانی عەرەب بکەم بۆ ئەوەی ئەگەر دەرفەتیان هەبوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 479 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!