کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
آثار هنری
کردهای سردشت
14-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
عطا حسینی
13-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
محمد بایر محمدی
13-07-2024
شادی آکوهی
تصویر و توضیحات
دکتر عبدالرحمن قاسملو در روستای گوردی در سال 1985
12-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
سوران عبدی
12-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
شوانه احمدپور
12-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
محمد قادری
11-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
ارکان بالواسه
11-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
آبشار رزگه
10-07-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 523,571
عکس ها 105,917
کتاب PDF 19,729
فایل های مرتبط 98,872
ویدئو 1,420
کتابخانه
کردستان و کرد
کتابخانه
دکتر عبدالرحمن قاسملو و کرد...
کتابخانه
40 سال مبارزه در راه آزادی
تحقیقات مختصر
مانیفست آزادی بر مبنای اندی...
زندگینامە
ژیلا حسینی
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوسەر و دۆستی کورد تۆماس شمیدینگەر
کوردیپیدیا حق دستیابی بە اطلاعات عمومی را برای هر فرد کرد اسان میکند.
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تۆماس شمیدینگەر

تۆماس شمیدینگەر
سازکردنی: هیوا ناسیح

تۆماس شمیدینگەر ساڵی 1974 لە شارۆچکە‌ی فێڵدکیرخ لە نەمسا لەدایکبووە و لە ڤییەننا دادەنیشێت، یەک لە دۆستە هەرە نزیکەکانی کوردە، دکتۆرای لە زانستی سیاسی و تایبەتمەندی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورددا هەیە. ئەم کە لە گەنجییەوە تێکەڵی کورد و کلتوورەکەمان بووە، دواتر وەک ئەکادیمی و چاودێرێکی سیاسی و نووسەر زیاتر لە کورد و سیاسییەکان نزیک دەبێتەوە، تا دەگات بەوەی دەیان جار سەردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی کردووە و چەندان پەڕتووکی لەسەر کورد نووسیوە، تەنانەت ناوی پارچەکانی کوردستانیش بە کوردی دەهێنێت! هاوکات بەردەوام بەشداری چالاکییە کلتووری و سیاسییەکان لە ڤییەننا و زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەکات و ناوبەناویش سەردانی کوردستان دەکات. کارەکانی هەر نووسینی نەگرتۆتەوە و هەر لە وڵاتەکەی خۆشی نییە، بەڵکوو لە‌‌سەر ئاستی دەرەوەش لە ناوەندە زانستی و ڕامیارییەکان و زانکۆکانی ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوامە. ساڵی 2016 دوای چەند سەردانێکی بۆ ڕۆژاوای کوردستان پیشانگایەکی لە ساختمانی پەڕڵەمانی ئەوروپا بۆ وێنەکانی کردەوە، کە لە‌وێ چرکاندبوونی و گیانی بەرەنگاری و ژیاندۆستی و خەباتی کوردی ئەوێی تێیاندا بەرجەستە کردبوو، لە ئەنجامدا وەزیری دەرەوەی تورکیا و نوێنەری تایبەتی ئەردۆگان ئیدانە‌ی پە‌رلەمانی ئەوروپایان کرد، کە ڕێگەی ئەو چالاکییەیان داوە! بۆ زیاتر ناسینی ئەم پیاوە ڕۆحسوک و چالاک و ئەکادیمییە بە خوێنەری کورد ئەم چاوپێکەوتنەمان بە زمانی ئەڵمانی لەگەڵیدا سازکرد.
هیوا: با پێشەکی تۆماس شمیدینگەر لە زمانی خۆیەوە بناسین، تۆماس کێێە؟
تۆماس: من خەڵکی شارۆچکەیەکی ڕۆژاوای نەمسام و لەوێ گەورە بووم، لە خوێندنی بڕوانامەی دووەمی زانکۆمدا بەشی زانستی سیاسی و کۆمەڵ و کلتوورناسیم خوێند، لەوێدا خۆم بۆ بابەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەرخانکرد، نەک تەنیا کوردستان. کاتێک کە هەرزەکار بووم زۆر لەگەڵ گرووپە سیاسییە چەپەکاندا چالاک بووم. ئەمڕۆ خەریکی نووسینم، بەڵام دیارە تەنیا چاودێرێکی ڕووت نیم، بەڵکوو وەک کەسێکی زانستکاری سیاسی ماومەتەوە. لە کاتی خوێندنی زانستی سیاسیمدا کارم لەسەر زۆر بابەت کردووە وەک کوردستان، سووریا، ئێراق، سوودان و باشووری خۆرهەڵاتی ئە‌وروپا هەروەها بابەتی کۆچبەران و پەیوەندی ئایین و دەوڵەت. من زانستی سیاسییم لەگەڵ کۆمەڵ و کلتوورناسی کۆکردووەتەوە. داشنانیشم لەماڵەوە بەڵکوو دەچمە گۆڕەپانەکە و لە نزیکەوە خەڵک و کە‌لتور و ڕەوشی ژیانییان دەناسم و ئەمە خۆشیم دەداتێ، کاتێک سەردانی ئەو شوێنانە دەکەم تەنانەت لە کاتی قەیرانە سەختەکانیشدا.
هیوا: وەک دەزانرێت بەرێزت پەیوەندییەکی باشت لەگەڵ کورددا هەیە و گرنگی زۆریش بە کێشەکەیان دەدەیت، دەکرێت بزانین ئەمە لە کوێوە سەرچاوەی گرتوە؟ ئەم پەیوەندی و ناسینە چۆن گەشەی کردووە؟
تۆماس: من کاتێک گەنج بووم کوڕان و کچانی کوردم لە و ناوچەیەی خۆم و لە شاری فۆراڵبێرگ ناسین، کە وەک کۆچبەر لەوێ بوون و دەژیان. باوەڕەکەم تەمەنم شانزە حەفدە ساڵێک دەبوو، کاتێک بۆ یەکەمجار ئامادەی کۆنسێرتێک بووم هی شڤانپەروەر، دواتر حەزم بۆ کلتوور و موسیکی کوردی جوڵا. واتە پێش ئەوەی بچمە زانکۆ تێکەڵێم لەگەڵ کورداندا هەبوو. یەکەمجار سەردانی کوردستانم کرد ساڵی 1999 بوو خوێندکاری زانکۆبووم، کاتێک لەگەڵ کچێکی هاوڕێمدا سەفەرێکی درێژمان کرد بۆ ڕۆژاڤا و سووریا، ماوەیەک لە قامیشلو و حەسەکە بووین، لەوێوە چووینە نووسەیبین. لە ساڵی 2004ەوە بەبەردەوامی سەردانی باشووری کوردستان (بەشی ئێراق) د‌ەکەم، وە ساڵی 2007 بۆ یەکەمجار لە ڕۆژهەڵات (ئێران) بووم. لە‌گەڵ کاتدا فێری عەرەبی و تورکی و هەندێک کوردیش بووم. ئەمڕۆ پەیوەندی فەڕمی و کەسییم بە خەڵکی کوردەوە لە هە‌موو ناوچەکان هەیە، بە جۆرێک من لەوێ هەست دەکەم وڵاتی خۆمە.
هیوا: دەتوانین بزانین چەند جار سەردانی کوردستانت کردووە؟ وە چەند پەڕتووکت لەسە‌ر کوردەکان نووسیوە؟ ئایا هیچ لە پەڕتووکەکانت بۆ زمانی کوردی وەرگێڕراون؟
تۆماس: چەند جار بەتەواوی بیرم نییە، بەڵام بە مەزەنە، گەر هەموو پارچەکانی کوردستان حساب بکەین، نزیکی سی جار لەوێ بوومە، جا سەفەرە‌کانم هەبوون بۆ چەند مانگێک یا کورت بوون بۆ چەند ڕۆژێک، بۆ نموونە کاتێک بۆ کۆنفرانس یان سیمینارێک داوەت کراوم. بە گشتی خۆم سێ پەڕتووکم لەسەر کورد نووسیوە، کە گێڕانە‌وەیە چیم بینیوە لەوێ، یەکێکیان لەسەر ڕۆژاڤایە، یەکێکی تر لەسەر عەفرینە و دانەیەکی تریان لەسەر شەنگالە. جگە لەمە دوو پەڕتووکی ترم بە هاوبەشی لەسەر کوردستان چاپکردووە. ژمارەیەکی زۆر وتاری زانستی و ڕۆژنامە‌وانیم نووسیوە. لە ساڵی 2013وە بەردەوام و ساڵانە لەگەڵ هاوڕێکانمدا (پەڕتووکی ساڵانەی ڤییەننا بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی) بڵاودەکەینەوە، کە لێکۆڵینەوەی بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی لەسەر کوردستان تێدایە. دوو پەڕتووکەکەی خۆم بۆ زۆر زمانی تر و‌ەرگێڕراون وەک ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی و کوردی، تەنیا ئەو پەڕتووکەشم کە لەسە‌ر عەفرین نووسیومە بە دیالێکتی سۆرانی وەرگێڕراوە و ساڵی 2020 لە ئێران بڵاوکراوەتەوە.‌
هیوا: لە کەیەوە تۆ گرنگی بە ململانێکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدەیت؟ بۆ چی ئەو کێشانەی خۆرهەڵاتی ناڤین لای تۆ گرنگن؟
تۆماس: زەمەنێکی دیاریکراو نییە، کە من لە و کاتەوە گرنگیم پێ دابێت، هەرچۆنێک بێت لە گەنجییەوە ئەو ناوچەیە سەرنجیان ڕاکێشاوم. من لەگەڵیدا گەورە بووم، کاتێک سەروەختی خوێندنەکەم بوو، بۆ من گرنگ بوو کۆرسێکی خوێندنی عەرەبیم لە قاهیرە بوو، کاتێک ساڵی 1998 تەواوی وەرزێکی خوێندن لەوێ بووم. کۆرسێکی خوێندنی تورکیم لە ئەستەنبول بوو، کاتی نووسینی پڕۆژەی دەرچوونم لە سوودان بووم، پاشان ئەو هەموو یەکتربینینە زۆرەم لەگەڵ خەڵکیدا لە ناوچەکە و دوور لە ئەوروپا.
هیوا: وەک تۆ دەزانی، کە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرجار پەلاماری ناوچەی خۆبەڕێوبەریی ڕۆژاڤای داوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها چەندان شاریشی وەک عەفرین دوای بەرگرییەکی سەخت داگیرکردووە، بە بۆچوونی تۆ بۆچی تورکیا وا دەکات؟ کۆنکریت بڵێین تورکیا چی لە کوردەکانی ئەوێ دەوێت؟
تۆماس: دەستەڵاتدارانی ئێستای تورکیا هەر خۆبەڕێوەبەرێتییەکی کوردەکان بە هەڕەشە بۆ سەر خۆیان دەبینن، بەتایبەت کە ناوچەکە لەژێر دەستی پارتێکی دەستەخوشکی پارتی کرێکاراندا بێت، ئەمەش نەک بە و مانایەی کە ناوچەی ئۆتۆنۆمی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا هەڕە‌شەی سەربازی لەسەر تورکیا درووست کردبێت. هێزی باش پڕچەکنەکراوی یەپەگە هەرگیز هەڕەشەیەکی سەربازی نابێت بۆ دەوڵەتێکی ئەندامی ناتۆی پڕچەککراوی وەک تورکیا. بەڵکوو مەسەلەکە کاریگەریی ئەو نموونەباڵایەی دەستەڵاتی کوردییە کە لەسەر سنووری تورکیا دەتوانێت هە‌یبێت، کە بە بیروباوەڕێکی پێشکەوتوخوازیی سیکولاریی پەیوەست بێت. دیارە ئەمەش تەنیا پەیوەندی بە پارتی کرێکارانەوە نییە. ئە‌نقەرە ساڵی 1991 کوردستانی ئێراقیشی وەک هەڕ‌ەشە بۆ سەر خۆی دەبینی، بەڵام بە پێی کات کردی بە ناوچەیەکی ئابووری و بازاڕێکی کاڵا بۆ خۆی، بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموکراتدا. ئەمەش مانای ئەوە نییە کە تورکیا ڕێز لە سنووری ئێراق دەگرێت، خۆ هەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو هێزی ئاسمانی تورکیا ناوچەکانی شەنگالی بە چڕی بۆمباباران کرد. خۆ ئەوێ بەشێک نییە لە هەرێمی کوردستان و نزیکیش نییە لە سنووری تورکیاوە. ئەو بیانوانەی کە تورکیاش دەیهێنێتەوە ناتوانێت ببنە پاساوی هێرشەکانی.
هیوا: تۆ ئەو پەیوەندییەی نێوان تورکیا، بەتایبەت ئەردۆگان و پارتەکە‌ی واتە ئەکەپە لەگەڵ داعشدا چۆن دەبینی؟ دەکرێت ئەو پەیوەندیە چۆن هەڵدەسەنگێنی یان چ ناوێکی لێ بنێین؟
تۆماس: زنجیرە‌یەک نیشانە‌ هەن، کەوا ئاماژەن بۆ هاوکاری و هەمئاهەنگی نێوان دەوڵەتی قوڵی تورکیا لەگەڵ داعشدا، بە ڵام سرووشتی هەمئاهەنگییەکە بەنهێنی هێڵراوەتەوە، چیش بە تەواوی ڕوودەدات لە و نێوانەدا، مرۆڤ تەنیا کاتێک دەیزانێت، کە گۆڕانکاری لە ڕژێمی تورکیادا ڕووبدات. ‌بەڵام ئەوەی مرۆڤ بە دڵنیاییەوە دەتوانێت بیڵێت، ئەوە‌یە کە داعش کەڵک لەوە دەبینێت، کە تورکیا دژی هێزەکانی هەسەدە دەجەنگێت، کە ئەمە واتا هەردوو تورکیا و داعش پێکەوە دوژمنی هاوبەشی هەسەدەن. ئەمە بۆ نموونە لەم دواییەشدا نیشانیدا، کاتێک هێزەکانی هەسەدە خەریکی شەڕ بوون دژی هێرشی سەر زیندانی حەسەکە لەگەڵ داعش، کەچی تورکیا لاولاوە بە درۆن هێرشی دەکردە سەر هێزەکانی هەسەدە، ئەمە بە هەر جۆرێک بێت، بریتییە لە هاوکاریکردن بۆ داعش.
هیوا: و‌ەک چاودێرێکی ململانێکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و زانستکارێکی ڕامیاریی ئایا چۆن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانێت کوردەکانی سووریا لە هێرشی تورکیا بپارێزێت؟
تۆماس: ئەمە پرسیاری دەتوانێت نییە، بەڵکوو مەسەلە ویستی سیاسییە. بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە‌شێکی بۆ پاراستنی کوردەکانە. بەڵام ئەوە بوو بینیمان چی ڕوویدا، کاتێک سەرۆکێکی ئەمریکای کەم هەست بەبەرپرسیاریکەری وەک ترامپ هێزەکانی لە پڕدا کشانەوە و ناوچەکەی بۆ هێرشکردنە سەر بەجێهێشت. لە ئۆکتۆبەری 2019 بەڕوونی دەرکەوت، کە چەن دۆخێکی نالەباری خوڵقاند. دیارە بایدن وەک ترامپ نییە، بەڵام هیچ کەس گرەنتی ناکات، کە جارێکی تر ترامپ ناگەڕێتەوە سەرۆکایەتی ئەمریکا. ئەوروپا ناوچەکەی پشتگوێ خستوە، ئەڵمانیاش وەک کاریگەرترین هێزی یەکێتی ئەوروپا بەداخەوە وەک نەریتێک زۆر نزیکە لە تورکیا. من لە کابینەی نوێی حکومەتی ئەڵمانیا‌ش، کە هاوپەیمانێتی نێوان سەوزەکان و لیبراڵەکانه، وا ڕانابینم کە هیچ گۆڕانکارییەک بکات لە هەڵوێستیدا بەرانبەر بە ‌تورکیا.‌
ڕوسیاس بەرئەنجامی سیاسەتی دەرەوەی ترامپ لەسووریادا کاریگەرییەکەی زۆر زیادی کرد. ئێمە بمانەوێت یان نا، متمانەی پێ ناکرێت، ئەوە بوو ڕوسیا ساڵی 2018 عەفرینی بۆ هێرشکردنە سەر جێهێشت. بۆیە ناکرێت کوردەکان لەوێ پشت بە هێزی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی خۆیان ببەستن و ڕەوشەکەیان تا کاتێکی نادیار جارێ نالەبارە.
هیوا: ڕاتان لەسەر بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردەکان لە باکووری کوردستان (تورکیا) چییە؟ ڕەوشەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟ پێتان وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت؟
تۆماس: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی قەیرانی ئابووری و سیاسیی لە تورکیادا سەختە بۆ کەسێک پێشبینی ئەوە بکات، کە لە داهاتوودا چی لەوێ دەگوزەرێت. من وە‌ک خۆم لام وایە، کە حکومەتی ئاکەپە ناتوانێت ماوە‌یە‌کی درێژتر بمێنێتەوە، بەڵام خۆ ئەمە‌ش بەمانای ئەوە نییە، کە ئۆتۆماتیکی ئەو حکومەتەی دواتر دە‌ستەڵات دەگرێتە دەست زیاتر دۆستی کورد دەبێت، لەمانەی تا ئێستا هەبوونە. هیچ دووریش نابینرێت، کە ئەردۆگان تەواوی وڵات بخاتە شەڕێکی ناوخۆوە، ئەگەر ملی نەدا بەوەی بڕوات.
بارودۆخی تورکیا زۆر لەوە ناجێگیرترە کە دەیبینین. ئەگەری ئازادکردنێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە داهاتوویەکی نزیکدا ‌کەمە. لە تورکیادا کۆدەنگییەک هەیە لەلایەن تەواوی پارتەکانەوە لە ناسیۆنالیستەکانەوە وەک مە‌هەپە، ئینجا ئیی پارتی و ئەکە‌پە و تا دەگاتە جەهەپە، کەوا ئۆجەلان سەرۆکێکی تیرۆریستە و دەبێت تا لە ژیاندا ماوە لە زینداندا بێت. بەڵام دەکرێت ئازادکردنی ناوبراو لە چوارچێوەی چارەسەرێکی کێشەی کورد لە و وڵاتەدا و وەک بەرئەنجامێکی ئەو ڕووداوە ببینرێت، دیارە ئەمە بەدڵنیاییە‌وە لەژێر فشاری دەرەوە ڕوونادات.
هیوا: تۆ زۆرجار سەردانی باشووری کوردستانت کردووە، بە گشتی دۆخی ئەوێ چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
تۆماس: بەداخەوە هێشتا کاریگەریی ئەو قەیرانە ئابوورییە گەورەیە تەواو نەبووە، کە ساڵی 2014 لە ئەنجامی فراوانبوونی (دەوڵەتی ئیسلامی) ناوچەی کوردنشینەکەشی گرتەوە. لە ڕووی سیاسییەوە هێشتا حکومەت پاش یەکگرتنەوەی فەڕمیی دوو ئیدارەکەش ناکۆک و ناتەبایە. کێشەی نێوان پارتی دیموکرات و پارتی کرێکاران، هێرشی جاربەجار و داگیرکاری ناوچە سنوورییەکانی ئەوێ لەلایەن تورکیاوە هەیە. من بە نیگەرانییەوە چاودێری دەکەم، کە سەرەڕای لێدوانی بەردەوام بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی، کەچی گەندەڵی و واستەکاری هەر زۆرتر دەبێت، وە ناوچەکەش لەوە دوورتر دەکەوێتەوە، تا وە‌ک نموونەیەکی دیموکراتی لە خۆرهەڵاتی ناڤیندا ببینرێت، کە هەوڵی بۆ دەدرا وای لێ بێت. ئەم جۆرە لە خراپ حوکمڕانیکردن، کە بەداخەوە وەک نەریتێکی سیاسی لای سەرجەم پارتەکان بوونی هەیە. لە و کاتەوە کە ساڵی 2019 مەسرور بارزانی بووەتە سەرۆکوەزیران و دە‌ستەڵاتی لە ئامۆزاکەیەوە وەرگرت، بەداخەوە زیاتر دەردەکەوێت.‌ دوا ڕووداو کۆچی هەزاران گەنجانی کورد بوو بەرەو ڕوسیای سپی لە بەهاری 2021، کە دەبوو ئەمە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ هەولێر، کە گەر بێت و بە زوویی چاکسازیی ڕیشەیی بە ئاڕاستەی دیموکراتی و دەوڵەتی یاسا نەکرێت، لای کەمی سنووردارکردنی گەندەڵی، ئەوا گەنجەکانی ئەوێ سەری خۆیان هەڵدەگرن.
هیوا: لە ساڵانی ڕابردوودا و لە باشووردا زیاتر لە سەت چالاکوان و ڕۆژنامەنووس دەسگیرکراون، هەندێک لەوان برانە پێش دادگا و بڕیاری ساڵەها زیندانییان درا، لەنێو ئەوانەدا: شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هەریوان عیسا، ئەیاز کەرە‌م و شڤان سەعید هەریەکە و پاش دادگاییکردنێکی نادادپە‌روەرانە لە هەولێر بە شەش ساڵ حوکمی زیندانییان درا. ئەمە چۆن دەبینی:
تۆماس: من لە وڵامی پێشترمدا باسی گەشەی ئەو جۆرە حوکمڕانییەم کرد، ڕاوەدوونانی ڕۆژنامەنووسان بەشێکە لەوجۆرەی دەستەڵات بەکارهێنان و دۆخی ترساندن و تۆقاندن. دیارە هەمیشە لەوبارەوە جیاوازییەک لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا هەیه، بەڵام بە گشتی لە هەموو ناوچەکانی هەرێمدا ئازادی ڕۆژنامەگەریی بەرەو پاشەوە چووە. من هەرگیز لە و باوەڕەدا نە‌بووم، کە ڕۆژێک بەغدا ئازادی ڕۆژنامەگەریی زیاتر تێدا بێت لە کوردستان، بەڵام گەر مرۆڤ ڕاشکاو بێت، دەبێت گەواهی ئەمە بدات، کە ئێستا وایە!
هیوا: وەک نووسەر و زانستکارێکی سیاسی، هەروەها دۆستێکی کورد، چۆن داهاتوی کورد بە گشتی دەبینیت؟ بە تایبەت سەبارەت بە مافە کلتووری و سیاسییەکانیان.
تۆماس: بۆ ئەمە دەبێت هەر پارچەیەکی کوردستان بە جیا هەڵسەنگێنین، کورد ئەمڕۆ لە ئێراق و سووریادا مافە کلتوورییەکانیان بەدەست هێناوە. بەڵام ئەمە بە و مانایە نایەت کە ئیتر لەوێدا زۆر پەڕتووک چاپ دەکرێن، زۆر شانۆگەری نمایش دەکرێت یان فیلمی زۆر دەردەهێنرێت. لە ڕووی سیاسییەوە کەوتۆتە سەر ئەوەی، ئایا لەوێ دەستەڵاتی ئۆتۆنۆمی ئەو دوو جێگایە لە داهاتوودا بە ئاڕاستەی دیموکراتییەت گەشە دەکات یان بەرەو پێشبڕکێی ناڕەوا و حوکمڕانیی دیکتاتۆرییەتی حزبی دەچێت. من لە هەردوو پارچەکەدا هەست بە مەیلێک بەرەو گەشە‌کردنی حوکمڕانی خراپ دەکەم. ڕاستە لە و جێگایانە دەتوانن بە زمانی خۆیان بخوینن و بنووسن، بەڵام یایا لەژێر فشاری ناوخۆدا یان فشاری دراوسێکاندا ڕووداوەکان دەچنە پێش، گومانێک لە‌مە هەیە. لە تورکیا دۆخی مافە کلتووری و سیاسییەکان تاریکە. لە ئێراندا هەرچەندە دان بە زمان و هەندێک مافی کلتووریدا نراوە، بەڵام مافە ساسییەکان ونە.
هیوا: ئایا تۆسەردانی سەرکردە کوردەکانت کردووە یان بینیوتن؟ کامانەیان و ڕات لە سەریان چییە؟
تۆماس: بەڵێ چاوپێکەوتنم لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفادا ئەمین کردووە، مەسعود بارزانی تەنیا لە کۆبوونەوەی گشتیدا بینیومە بەڵام لە نزیکەوە قسەم لەگەڵ نە‌کردوه. هاوکاتیش سەرکردە سیاسییە باڵاکانی پارتە گەورەکان و هەندێک لە حزبە بچوکەکانیش دەناسم، بۆ نموونە لە حزبی شویعی و یەکگرتوی ئیسلامی. دیارە ئەمانە بۆ من وەک زانستکارێکی سیاسی گرنگە و پەیوەندی بە مەیلی سیاسییەوە نییە. جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفادا ئەمین بۆ من دوو کەسایەتی کاریگەر بوون، کە ئەو کاریگەریی و مێژوویی بوونە‌ لە ئەوانە‌ی بەدوایاندا هاتن نابینرێت. سەبارەت بە و سەرکردە سیاسییانەی بە کەسیی نەمبینیون نامەوێت هیچ قسەیە‌کیان لەسەر بکەم.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 403 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] سایت | کرمانجی - کوردیی سەروو | www.wtarikurd.info
آیتم های مرتبط: 3
تاریخ و حوادث
زندگینامە
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 18-02-2022 (2 سال)
حزب: داعش
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع انتشار: دیجیتال
نوع سند: ترجمه
نوع سند: زبان اصلی
فراداده فنی
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( هژار کاملا ) در تاریخ: 11-01-2023 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( زریان سرچناری ) در: 23-01-2023 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: زریان سرچناری در 23-01-2023 بروز شده است
آدرس مقالە
این آیتم با توجه به استاندارد كوردیپیدیا هنوز نهایی نشده است و نیاز بە بازنگری متن دارد.
این مقاله 403 بار مشاهده شده است
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
زندگینامە
هانا وکیل
کتابخانه
جغرافیای لرستان
زندگینامە
سامان طهماسبی
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی سردشت
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
سوسن رازانی
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
زندگینامە
قطب‌ الدین صادقی
زندگینامە
فریدون بیگلری
زندگینامە
محمد اوراز
زندگینامە
یوسف قادریان
اماکن باستانی
پل چالان چولان
اماکن باستانی
پل کشکان
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی حلبچه
اماکن باستانی
مناره آجری خرم آباد
زندگینامە
سارا خضریانی
اماکن باستانی
قلعه کوهزاد
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
کتابخانه
افسانەهای لری
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
زندگینامە
هلیا برخی
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)

واقعی
کتابخانه
کردستان و کرد
10-06-2012
هاوری باخوان
کردستان و کرد
کتابخانه
دکتر عبدالرحمن قاسملو و کردستان
23-07-2014
هاوری باخوان
دکتر عبدالرحمن قاسملو و کردستان
کتابخانه
40 سال مبارزه در راه آزادی
28-04-2013
هاوری باخوان
40 سال مبارزه در راه آزادی
تحقیقات مختصر
مانیفست آزادی بر مبنای اندیشه های قاسملو
26-11-2022
شادی آکوهی
مانیفست آزادی بر مبنای اندیشه های قاسملو
زندگینامە
ژیلا حسینی
15-06-2023
شادی آکوهی
ژیلا حسینی
موضوع جدید
آثار هنری
کردهای سردشت
14-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
عطا حسینی
13-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
محمد بایر محمدی
13-07-2024
شادی آکوهی
تصویر و توضیحات
دکتر عبدالرحمن قاسملو در روستای گوردی در سال 1985
12-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
سوران عبدی
12-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
شوانه احمدپور
12-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
محمد قادری
11-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
ارکان بالواسه
11-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
آبشار رزگه
10-07-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 523,571
عکس ها 105,917
کتاب PDF 19,729
فایل های مرتبط 98,872
ویدئو 1,420
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
زندگینامە
هانا وکیل
کتابخانه
جغرافیای لرستان
زندگینامە
سامان طهماسبی
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی سردشت
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
سوسن رازانی
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
زندگینامە
قطب‌ الدین صادقی
زندگینامە
فریدون بیگلری
زندگینامە
محمد اوراز
زندگینامە
یوسف قادریان
اماکن باستانی
پل چالان چولان
اماکن باستانی
پل کشکان
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی حلبچه
اماکن باستانی
مناره آجری خرم آباد
زندگینامە
سارا خضریانی
اماکن باستانی
قلعه کوهزاد
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
کتابخانه
افسانەهای لری
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
زندگینامە
هلیا برخی
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
پوشه ها
زندگینامە - جنسیت - مرد شهدا - جنسیت - مرد زندگینامە - ملیت - کرد شهدا - ملیت - کرد اماکن - کشور - اقلیم - شرق کردستان اماکن - کشور - اقلیم - جنوب کردستان اماکن - کشور - اقلیم - غرب کردستان کتابخانه - کشور - اقلیم - ایران زندگینامە - پیشه - نویسندە زندگینامە - پیشه - روزنامەنگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 0.313 ثانیه