$گلەیی لەکێ ئەکەیت..؟$
نە تاوانی شارەکەیە نە تاوانی هونەرمەندان کە جەستە ساردەکان بەتەبهایی بەڕێ دەکەون بەرەو گۆڕستان!
ئەوە ئێوەن پەلەتانە نەکا مردوەکانتان زیندوو بێتەوە بۆیە بە پەلەپەل لەگۆڕیاندەنێن!
لە مێژە هاواردەکەین تکایە هەر هونەرمەندێک یا ڕۆشنبیرێک کۆچ دەکات وەک ڕێزێک بۆی، بۆ ماوەیەک بیهێڵنەوە و بانگەوازی بۆ بکەن تاکو بە بێ کەس نەنێژرێ و بەڕێوڕەسمێکی شایستە بگاتە دوا مەنزڵگای
تکایە کەمێک ئارامتان هەبێ ژیان هەموومانی وا سەرقاڵکردووە فریای گشت وێزگەکانی ناکەوین بۆیە پێویستە هەندێ جار هاوکاری یەک بین لە ڕاگرتنی دەروازەکە تاکو زۆرترین هاوەڵەکانمان لەتەکدابێ و گلەیی نەکرێ. [1]
#ئەمەل سەعید کوردە#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 507 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!