ئەمڕۆ #29-01-2023# #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە پێویستە هەرێم و #بەغدا# بگەنە ڕێککەوتنێک کە زامنی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەگەڵ کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا باسمان لە دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا کرد و جەختمان لەوە کردەوە کەپێویستە بگەینە ڕێککەوتنێک زامنی چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان بێت تا ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بەپێی یاسا جێگیربکرێت.
وتیشی: ستایشی ڕۆڵی بەڕیتانیام کرد لە هەماهەنگی کردنمان لە پرسی چاکسازیدا. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 490 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!