#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ساڵیادی شەهیدبوونی کاک ئارام دەڵێت: ئەمڕۆ #31-01-2023# 45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوارەکەی ڕێی کوردایەتی و هیوای ڕۆژانی نائومێدیدا تێدەپەڕێت. دەشڵێت، کاک ئارام نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و ڕووناکبیری ئێمەیە و سیمبوولی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ خاکی کوردستان. لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆک بافڵ هاتووە، ئەو سەرکردەیەک بوو بە ڕۆحییەتێکی پتەوی شۆڕشگێڕانە و پاشخانێکی فیکری دەوڵەمەندەوە لە سەختترین قۆناغی کوردایەتیدا بە گژ نائومێدیدا دەچووەوە و بڵێسەی شۆڕشی لە دڵی کرێکاران و ڕەنجدەراندا تاو دەدا. ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی. دەبێت وانەکانی ڕاستگۆیی، دڵسۆزی و وەفاداری لە کاک ئارامەوە فێربین و ڕێگاکەی ون نەکەین. سەرۆک بافڵ لە پەیامەکەی وادەڵێت. بۆیە دەڵێت دەبێت پارێزەری ئەو خاکە بین کە خوێنی گەشی کاک ئارامی سەرکردە و ڕابەری لەپێناودا ڕژا. لە کۆتایشدا نووسویەتی، دروود و سڵاو بۆ ڕۆحی کاک ئارام و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 508 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!