لاوێکی خەڵکی گوندی (کەڵەڕەش) ی سەربە شاری سەڵماس بە ناوی #داریا میکائیلی# تەمەن 23 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکومەتی ئێران ڕۆژی هەینی 14ی ڕێبەندان (3ی فێبریوەری) ، لە گەڕەکی (گوشتارگا)ی شاری #ئورمیە# بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ و بەبێ ئاگادارکرنەوەی پێشوەختە، تەقەیان لە ئۆتۆمۆبیلی ئەو لاوە کوردە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ داریا میکائیلی کە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێ و قوڕگی پێکرابوو و بەسەختی بریندار ببوو، ڕۆژی پێنجشەممە، 20ی ڕێبەندانی 2722 (9ی فێبریوەری 2023) لە نەخۆشخانەی خومەیینی ئەو شارە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 768 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!