ڤەنیسا و باڵندەکانی ماریۆ
#گوڵزار حەمە فەرەج#
دەستبردن بۆ چیرۆک، شیکردنەوەی کێشەکانی ژیان و ناردنی پەیامێکی مرۆڤدۆستی و چێژ بەخشینە بە خوێنەر، جوانترین نووسەرانی باش ئەوانەن بۆ کوێرەوەری مڕۆڤەکان دەنووسن.
ئەرکی چیرۆکنووس پێش نووسین خۆ بەخێوکردنە بەهۆشمەندی و وردبوونەوەیەتی لە قوڵایی ژیان، خۆپەروەردەکردن و هەوڵدانیەتی بۆ ئەوەی مرۆڤدۆستانە بنووسێت دوور لەهەر تێکەڵبوونێک بەسیاسەتی دەوڵەت و چەواشەکردنی خوێنەرەکانی.
پەڕتووکی ڤەنیسا و باڵندەکانی ماریۆ لەنووسینی جەلال عەبدوڵڵا ساڵح
کارەکتەرەکانی لە هاوکێشە مڕۆڤدۆستییەکاندا قسە دەکەن مڕۆڤەکان کۆچەرین و نامۆن و بەدوای ئومێد و ئاییندەی جوانی سبەینێدا دەگەڕێن، جەنگی نێوان کارەکتەرەکان جەنگی ئەو میراتیەیە کە سەرمایە و یاسای دەوڵەت و کاپیتاڵ دایناوە و لەسەری دەڕوات.
یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی هەر ڕۆح لەبەرێک خۆناسین و خۆڕاهێنانیەتی بەرەو ڕێگای کۆچکردن هەنگاو نانیەتی بەرەو دابڕان و ئاشنابوون بە نهێنییەکانی ژیان خۆڕاهێنانیەتی بەپەتای بیرکردنەوە و ئازار چەشتن لە ژیانێکی نابەرانبەرییدا کە بەسەریدا سەپێنراوە.
ڕووداوی ناو چیڕۆکەکانی ئەم پەڕتووکە لەیەک نیشتماندا نەوەستاوە بەڵکوو دەڕۆن و بەردەوام لە جەنگی ڕوبەروبوونەوەدان، کاراکتەرەکان هەموویان منداڵی کۆچ و غوربەت و دابڕانن، مڕۆڤی قاڵکراوەی نێو کێشە کۆمەڵایەتییەکان و چینایەتیەکانن، تێکەڵەیەکن لەدونیای ناوەوەی ڕوداوەکان و زامە قوڵەکانیان، ئەگەر مرۆڤی ناو چیرۆکەکان شێت و داماویش بن خۆیان نین بەڵکوو بەرهەمی شەیتانی دونیای ناوەوەی ئەو جیهانەن
کە تەنیا بیر لەکوشتن و جەنگ و برسیکردن و ڕاونانییان دەکەنەوە [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 788 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!