هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بابەتەی لەژێر سەردێڕی (ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟) لە ڕۆژی 18ی شوباتی 2023 لە ڕۆژنامەی (الصباح) دا بڵاو کراوەتەوە، ڕاوبۆچوونێکی کەسی و تایبەتە و بە هیچ شێوەیەک تەعبیر و گوزارشت لە دید و بۆچوونی ڕەسمیی حکوومەتی ئێراق ناکات.
مادەکانی دەستووری ئێراق و هەموو ئەو ناوەرۆکانەی تیایدا هاتووە کە ئێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیە، هەروەها تەواوی ئەو بڕگانەی کە شێوازی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان ڕێک خستووە، یەکێکە لەو دەستکەوتەکانی ئێراقی نوێ کە لەئەستۆی حکوومەتی ئێراقدایە و پابەندە پێیەوە و کار بۆ ئەوە دەکات قووڵی بکاتەوە و پشتیوانیی بکات، حکوومەتی ئێراقیش حکوومەتێکی شەرعیی هەڵبژێردراوە بەپێی دەستوور و پابەندە بە جێبەجێکردنی دەستوور و هەموو یاسا بەرکارەکانی ئێراقەوە.
باسم ئەلعەوادی وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ئێراق. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 589 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!