پەیامی هاوخەمی د.بەرهەم ساڵح بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی
بەڕێزان/ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حەمید ئەفەندی) پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری بە ئەمەک و کەسایەتی کوردپەروەر و وەزیری پێشووتری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانمان بیست.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە و هاورێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=