لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی کە لەلایەن زاناکانی زانکۆی کۆڵۆرادۆی ئەمریکاوە کراوە دەڵێت: باڵابەرزی زۆر، پەیوەستە بە کۆمەڵێک نەخۆشییەوە لەوانە: نەخۆشییەکانی دەمار، پێست و بەشێک لە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
باس لەوەشکراوە کە ئەو لێکۆڵینەوەیە گەورەترین لێکۆڵینەوەیە کە لەبارەی پەیوەندیی نێوان تێکرای درێژیی و تووشبوون بە نەخۆشییەوە کراوە.
بەگوێرەی پێگەی نیو ساینتست، توێژەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر پەیوەندیی نێوان جیناتی باڵا بەرزیی بەنزیکەی 50 نەخۆشییەوە کردووە، بۆئەوەش داتای 323 هەزار کەسیان لە جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە.
ئەنجامەکان دەریانخستووە، بەرزبوونەوەی باڵا پەیوەندی بە مەترسی تووشبوون بە لەرەی سکۆڵەی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ و کێشەکانی سووڕی خوێنەوە هەیە.
هەروەک دەرکەوتووە، جیناتی درێژیی باڵا پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە تێکچوونی دەماریی، هەوکردنی پێست و ئێسکەکانیشەوە هەیە.
ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە پێشنیاری ئەوەیکردووە، لە کاتی دیاریکردنی مەترسییە تەندرووستییەکان بۆ چاودێریکردن پێویستە بەرزی باڵا لەبەرچاو بگیرێت و لە هەندێک لە پشکنینی پزیشکیی گشییدا کەسانی باڵا بەرز زیاتر بەهەند وەربگیرێن. [1]