ناو: فاتمە
ناوی باوک: محێدین
ساڵی کۆچی دوایی: 1986
شوێنی لەدایکبوون: #بەغدا#
شوێنی کۆچی دوایی: بەغدا
$ژیاننامە$
=KTML_Bold=فاتمە محێدین، یەکەم مامۆستای ژن لە کوردستان=KTML_End=
فاتمە محێدین مامۆستایەکی پێشەنگ و پێشڕەو بووە، وەک یەکەم مامۆستای ژن لە #کوردستان# خزمەتێکی زۆری بە پەروەردە و خوێندن و هونەر کردووە.
لە شاری بەغدا لەدایک بووە، بەهۆی ئەوەی باوکی فەرمانبەری کۆمپانیای (رێژی) ی فەرەنسی تایبەت بەبەرهەمهێنان و فرۆشتنی توتنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بووە.
فاتمە سەرەتا لەقوتابخانەی (ئیتحاد و تەڕەقی) لەبەغدا خوێندوویەتی، دوای ڕوخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاونەتەوە شاری سلێمانی.
فاتمە ژنێکی شۆخ و شەنگ و خوێندەوار و ڕۆشنبیر بووە، لەهەڕەتی لاوی دا شیعری بە زمانی تورکی نووسیوە.حەمدیی شاعیر کە ئەم ژنەی بینیوە پێی سەرسام بووە و داخوازی کردووە و بۆتە هاوسەری.
ڕووناکبیرانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، پشتیوانێکی بەهێزی خوێندن و پەروەردە بوون و جگە لەکوڕان، هانی کچانیشیان بۆ خوێندن داوە.لەوکاتەی کە ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ موتەسەریفی سلێمانی بوو، ئامادەیی دەربڕیوە کە قوتابخانەیەک بۆ کچان بکەنەوە.
لەو کاتەدا تەنیا (گوزیدە خانی خێزانی عەبدولعەزیز یاموڵکی) یان شک بردووە کە وەک مامۆستا سوودی لێوەربگرن. هەربۆیەش (شێخ نوری شێخ ساڵح) ی شاعیر ڕوو لە (فاتمە محێدین) ئەنێت کە بچێتە ئەو قوتابخانەیە و وەک مامۆستا خزمەت بە خوێندکارانی کچانی شارەکەی بکات، ئەویش داواکەی پەسەند دەکات و بۆ ماوەی (30) ساڵ بەڕێوەبەر بووە. بۆ دواجارلە ساڵی (1986) لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کردووە.[1]