بابەت: وەرزشی
پێشەکی دەبێت ئەوە بزانین کە هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن کەبەهۆرمۆنی نێرەکی ناسراوە لەهەندێک ئافرەتدا ڕێژەکەی زۆرە و ئاسایی نییە و چەند کاریگەریەک درووست دەکات کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- گەورەیی قەبارەی ماسوولکە بەشێوەی جیاواز لەکچانی تر کەئەمەش یارمەتییدەرە بۆ ئەوەی ڕاهێنەر بێ ماندوبوونی زۆر یاریزانەکەی ئەنجام بەدەست بهێنێت بەبەراورد بەئەو کچانەی کەئەو هۆرمۆنەیان کەمە.
2- گەشەکردنی ئەندامە فەسلەجیەکانی لەش پێنج جار زیاترە لەچاو ئەو کچانەی ئەو هۆرمۆنەیان کەمە ئەمەش ئەرکی ڕاهێنەر زۆر ئاسان دەکات.
3- ناردنی تەزوو نیشانەکان لەلایەن کۆئەندامی دەمارەوە زۆر زیاترە لەچاو کچانی تردا ئەمەش جووڵەی ماسوولکەکان ئەکتیڤ دەکات.
4- زۆری ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی پتەوی ئێسک.
5- لەکاتی ڕاهێناندا ڕێژەی تیستۆستیرۆن لەخوێندا 40% بەرز دەبێتەوە واتە توانای کەڵک وەرگرتن لەڕاهێنان 40% باشترە لەچاو کچانی ئاساییدا و مامۆستای زانکۆی (پۆل ستەیت) لە ویلایەتی ئەندیانا لە ئەمریکا دەڵێت: ئەو کچانەی ئەم هۆرمۆنەیان زۆرە لەکاتی وەرزشکردندا سیستمەکانی درووستبوونەوەیان زۆر چالاک دەبێت بەشێوەیەک کە تونای شکاندنی پڕۆتین ومادەخۆراکییەکانی تر زۆر ئاسان دەبێت بۆ دووبارە درووستکردنەوەی وزە.
کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە کارکردن لەسەر ئەو کچانەی کەهۆرمۆنی نێرەکیان زۆرە زۆر ئاسانترە لەچاو ئەوکچانەی کەئەو هۆرمۆنەیان بەڕێژەی ئاسایی لەلەشدا هەیە هەر لەبەر ئەوەیە کەهەندێک ڕاهێنەر تەنیا بەدوای ئەو جۆرە یاریزانانەدا دەگەڕێن چونکە ئەمە ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ ناوبانگ دەرکردن بە پێچەوانەوە کارکردن لەگەڵ ئەو کچانەی کە ڕێژەی ئاساییان هەیە لەهۆرمۆنی تیستۆستیرۆن گۆڕانکاری زۆر خاوە لەئەنجامەکانیان و شارەزایی تەواوی پێویستە زۆریش هەستیارە لەچاو ئەو کچانەی کە هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان زۆرە.
هەندێک یاریزان سەرەڕای ئەوەی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنیان زۆرە پەناش دەبەنە بەر ماددەی وزەبەخشی (testosterone enaathate) کەبریتییە لە:
پێک هاتووە لە خوێی (ئێستار) کەوزەبەخشێکە بۆ گەورەکردنی مەسولکە و لە ماوەی (2-3) هەفتە کاریگەریەکەی دەردەکەوێت ، ئەم وزەبەخشە کاریگەریی ئەندرۆجینی تێدایە کە چەند کاریگەریەکی گەورەی هەیە وەک:
1- گەشەکردنی ماسوولکەو هێزی ماسوولکە.
2- ڕاگرتنی ڕێژەی ئاو لە لەشدا بەمەش هەمیشە ئۆکسجینی پێویست زۆردەبێت بۆ گواستنەوەی ڕەگەزەکانی خۆراک بۆ ناو خانەکانی لەش.
3- کاتی گەڕانەوەی پشوو زیاد دەکات لەکاتی ڕاهێنانی قوورس هەمیشە وزە لە لەشدا نوێ دەکاتەوە بەشێوەیەک کە ئەو یاریزانەی بەشێوەی سرووشتی هۆرمۆنی نێرەکی زۆرە و لەگەڵیدا ئەو وزەبەخشە بەکار بهێنێت دەتوانیت لەهەفتەیەکدا 11 یەکەی ڕاهێنان بکات .
4- خرۆکە سوورەکان زیاد دەکات وڕێژەی ئۆکسجین لەناو خوێندا زیاتر دەبێت.
$کاریگەرە لاوەکییەکانی بەکارهێنانی ئەم وزەبەخشە:$
1- دەنگ گڕ دەکات.
2- شەڕانگێزی درووست دەکات وحەز بە ئاژاوە دەکات.
3- دەبێە هۆی قژ ڕوتانەوە.
4- مەیلی سێکسی زیاد دەکات.
5- هەوکردنی سینگ درووست دەکات.
6- پاڵە پەستۆی خوێن بەرز دەکاتەوە.
پ.ی.د #سیروان حامید ڕەفیق#
پسپۆری فیسیۆلۆجیای ڕاهێنانی وەرزشی
[1]