کۆچى دواييى پێشمەرگە و تێکۆشەرى ديارى کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئيبراهيم خەمبارى کردم. پرسە و سەرەخۆشيى قووڵم ئاراستەى خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێيان و هاوسەنگەرانى دەکەم، هاوسۆز و هاوخەميانم. لە خواى مەزن داواکارم گيانى بە بەزەيى و ميهرەبانيى خۆى شادبکات و ئارامى و دڵنەوايى بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئيبراهيم، نموونەى کوردێکى دڵسۆز و وەفادارى کوردستان بوو. هەموو تەمەنى خۆى بە پێشمەرگايەتى و خەبات و خزمەت بۆ گەل و وڵاتەکەى بەخشى. له سەردەمى شۆڕش وەک پێشمەرگە و تێکۆشەرێکى کۆڵنەدەر، لە سەردەمى ئازاديشدا هەميشە نموونەيەکى ديارى خزمەت و وەفادارى بووە. گيانى شاد و يادى هەميشە بە خێر بێت. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#06-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 612 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!