کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
آثار هنری
کردهای سردشت
14-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
عطا حسینی
13-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
ارکان بالواسه
11-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
آبشار رزگه
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
قلعه كورگان كوهدشت
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
مناره آجری خرم آباد
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل چالان چولان
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
تالاب بیشه دالان
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل کشکان
10-07-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 523,125
عکس ها 105,815
کتاب PDF 19,707
فایل های مرتبط 98,684
ویدئو 1,420
کتابخانه
کردستان و کرد
کتابخانه
دکتر عبدالرحمن قاسملو و کرد...
کتابخانه
40 سال مبارزه در راه آزادی
تحقیقات مختصر
مانیفست آزادی بر مبنای اندی...
زندگینامە
ژیلا حسینی
ڕەفتارە نامۆکانی قەزافی لە بیرەوەرییەکانی ساداتدا
زنان کوردیپیدیا، رنج ها و موفقیت های زنان کرد را در پایگاه داده معاصر ملت خود آرشیو می کنند..
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەفتارە نامۆکانی قەزافی لە بیرەوەرییەکانی ساداتدا

ڕەفتارە نامۆکانی قەزافی لە بیرەوەرییەکانی ساداتدا
ناونیشانی بابەت: ڕەفتارە نامۆکانی قەزافی لە بیرەوەرییەکانی ساداتدا
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

قەزافی بەردەوام بە ساداتی دەگوت؛ ئەنوەر تۆ لە شوێنی باوکمی، ئەگەر هەڵەیەکم کرد ڕێنونێیم بکە، کەچی دوای سەردانی ئەنوەر بۆ ئیسرائیل، قەزافی دەیگوت؛ تا ئەنوەر نەمرێت ئاسوودە نابم. قەزافی شای ئوردنی بە شێت ناودەبرد، هەوڵی کوشتنی شاژنی بەریتانیای دەدا، لەبارەی مافەکانی ژنانەوە دەیگوت؛ ژن لەناو کۆمەڵگەدا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ مانگادا نییە، چارەنووسیان شتێک نییە جگەلە دووگیانی و شیرپێدان. هاوسەری ئەنوەر ساداتی سەرۆکی پێشوتری میسر لە بیرەوەرییەکانیدا وادەڵێت. ڕۆژی (9/تەمموز/ 2021) خاتوو جیهان ڕەئوف سەفوەت ناسراو بە “جیهان سادات” لە تەمەنی (88) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو لە (1949) لەگەڵ محەمەد ئەنوەر سادات (1918 – 1981) هاوسەرگیری کرد، بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەش سێ‌ کچ و کوڕێک بوو. سادات کە سێیەم سەرۆک کۆماری میسر بوو بۆ ماوەی یازدە ساڵ لە (1970) تا ساتی کوژرانی لە (1981) سەرۆکی میسر بوو. جیهان سادات بیرەوەرییەکانی خۆی بە ناونیشانی “ژنێک لە میسر” بڵاوکردۆتەوە. دیندار حەمۆ لەدووتوێی زیاتر لە (500) لاپەڕەدا کردویەتی بە کوردی و کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. لەو پەڕتووکەدا سادات چەندین ڕەفتاری سەیر و سەمەرەی موعەممەر قەزافی (1942 – 2011) دەگێڕێتەوە کە لە ماوەی ساڵانی (1969 – 2011) سەرۆکی لیبیا بوو.
“یەکەم بینین”
خاتوو سادات باس لە سەرەتای یەکترناسین و ئاشنابوونی ئەنوەر سادات و قەزافی دەکات و دەڵێت؛ ئەنوەر بۆ یەکەمجار موعەممەر قەزافی دوای شۆڕشی (1969) لیبیا بینی. ئەو کات قەزافی گەنجێکی بەتوانا بوو، باشترینەکانی بۆ وڵاتی خۆی دەویست، زۆرجار بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەنوەر پەیوەندی دەگرت. ئەنوەر بەردەوام بە کوڕی خۆی بانگی دەکرد. چەندینجار بانگهێشتی دەکرد بۆ ماڵی خۆمان لە قاهیرە و میت ئەبوئەلکۆم. لە ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتی ئەنوەر، قەزافی بەردەوام دەیگوت؛ ئەنوەر تۆ لە شوێنی باوکمی، ئەگەر هەڵەیەکم کرد ڕێنونێیم بکە.
“کێ‌ شێتە؟”
جهیان سادات، باس لە ڕەفتارو وتە نامۆکانی قەزافی دەکات بە نموونە دەڵێت؛ لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەب لە (1970) ، کە جەمال عەبدولناسر ئامادەی کردبوو، قەزافی شاحسێنی پادشای ئوردن بە شێت ناودەبات و دەڵێت شوێنی تۆ لە نەخۆشخانەی چارەسەری شێتەکانە.لەبەرانبەر ئەو وتەیەی قەزافیدا، جیهان ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە؛ ئەنوەر بۆ ڕێزگرتن لە داوای قەزافی، ڕەزامەندی نیشاندا دوو ژێر دەریایی میسری بە کەسانی شارەزای میسرییەوە بداتە لیبیا. یەکەم فەرمانی قەزافی بە بوونی ئەم دوو ژێر دەریاییە خەریکبوو دونیا لە کارەساتێک نزیک بکاتەوە. قەزافی فەرمان بە ئەفسەرانی ناو کەشتییەکانی ژێر دەریایی میسری دەکات؛ بە بێدەنگی خۆتان دەربازی ناو ئاوەکانی نێودەوڵەتی بکەن، کەشتی مەلیکە ئەلیبزابێسی دووەم پێش ئەوەی بتوانێت سەردانی ئیسرائیل بکات، نقومی ژێر ئاو بکەن. سادات دەڵێت؛ ئەمەیان شێتایەتی قەزافی بوو. لەبارەی وردەکاری ئەو ڕووداوەوە، دەڵێت؛ فەرماندەی یەکێک لەژێر دەریاییەکان بە بێتەل پەیوەندی بە هێزەکانی میسرەوە لە ئەسکەندەرییە دەکات، ئەوانیش دەستبەجێ‌ هەواڵەکە بە ئەنوەر دەگەیەنن. ئەنوەر نەیتوانی قەزافی بدۆزێتەوە و داوای لێ بکات فەرمانەکانی جێبەجێ‌ نەکات. بۆیە ئەنوەر ناچار دەبێت فەرمان بە ژێر دەریاییەکان بکات دەستبەجێ‌ بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خۆیان لە ئەسکەندەرییە.
جیهان دەڵێت؛ هیچ کاتێک نەمبینی هاوسەرم ئەوەندە ئاسوودە بێت کاتێک هەواڵیان پێگەیاند ژێر دەریاییەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی پێشووی خۆیان. ئەنوەر دەیگوت؛ ئەقڵ و تێگەیشتنی قەزافی تاکوو ڕادەیەک منداڵانەیە، بەڵام کێشە لێرەدایە پێویستی یاریکردنی منداڵانەی چەکی ڕاستەقینەیە. خانمی سادات-یش دەڵێت؛ ئەنجامی ئەو هێرشە چۆن دەبوو کەشتی شاژنە ئەلیزابێس نقومی ژێر ئاو بکات؟ ڕایگشتی جیهان لە کووشتنی ژن و منداڵی بێتاوان بەدەستی عەرەب کاردانەوەی چۆن دەبوو، لەکاتێکدا ئەمانە هیچ پەیوەندییان بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و میسر نەبوو.
=KTML_Bold=“سەردانەکانی قەزافی”=KTML_End=
لەبارەی سەردانە زۆر و زەوەندەکانی قەزافی بۆ میسر، جیهان سادات لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت؛ قەزافی بەبێ‌ ئەوەی ئێمە ئاگادار بکاتەوە، سەردانی میسری دەکرد. تەنیا لە ڕێگەی بورجی چاودێری فڕۆکەخانەوە لە گەیشتنی ئاگادار دەبووین. هیچ کاتێک نەماندەزانی قەزافی چ ڕۆژو کاتێک سەردانی ئێمە دەکات. تەنانەت ڕۆژێکیان لە ئەسکەندەرییە میوانی نافەرمی ئێمە بوو، دواتر خواحافیزی کرد و ڕۆیشت کە بگەڕێتەوە بۆ لیبیا. دوای کاتژمێرێک من و ئەنوەر ڕۆیشتین لەناو بازاڕی ئەسکەندەرییە بسوڕێینەوە، بینیمان ئۆتۆمبێلەکەی لەناو باخەکەی ئێمەدا وەستاوە، لەگەڵ جەمالی کوڕم سەرقاڵی یاریکردن بوون. جەمال و هاوڕێکانی خێوەتێکی سەربازییان هەڵدابوو، لەناویدا یاری سەربازییانەی خۆیان دەکرد، قەزافی لەگەڵ ئەم منداڵانە هەمان یاری دەکرد.
“یەکگرتنی لیبیا و میسر”
یەکێک لەو بابەتانەی کە قەزافی زۆرجار باسیکردووە و هەوڵی بۆ داوە یەکگرتنی نێوان میسرو لیبیا بووە. لەمبارەیەوە خاتوو جیهان چەند نموونەیەک دەگێڕێتەوە و دەڵێت؛ ماوەیەک دوای بوونی ئەنوەر بە سەرۆکی میسر، کۆبوونەوەی سەرانی عەرەب کرا، تێیدا قەزافی ئامادەیی نیشاندا کە لیبیا دەیەوێت یەکێتییەک لەنێوان لیبیا و میسر و سووریا و سوودان بکات، کەچی دوای (24) کاتژمێر پەشیمان بوویەوە. جارێکیتر لیبیا بڕیاریدا کە میسر و لیبیا یەکێتییەک درووست بکەن وەک یەک وڵات، بەبێ‌ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی ئەنوەر لەگەڵ میسرییەکان چ دەکات. هەوڵێکی دیکەی قەزافی لە مانگی ئابی (1972) دەبێت، جیهان سادات بۆمان دەگێڕێتەوە؛ قەزافی بەبێ‌ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ میسر بکات، درووستبوونی یەکێتی نوێی نێوان میسر و لیبیا ڕادەگەیەنێت، دەڵێت ئەنوەر دەبێتە سەرۆکی حکومەتی نوێ‌ و منیش دەبم بە جێگری سەرۆک کۆمار و فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوبەش. کاتێک ئەنوەر ئاگاداری وتاری قەزافی دەبێت پێدەکەنێت، چونکە بەهیچ شێوەیەک ئەنوەر دەسەڵاتی هێزی چەکداری میسری نەدەخستە بەردەستی قەزافی. قەزافی چۆن دەیتوانی باسی ئەم یەکگرتنە بکات، بەبێ‌ ئەوەی پرس بە میسرییەکان بکات؟ لە ساڵی (1975) ، قەزافی دەست بە “سەرسوڕهێنەرترین جووڵانەوەی” دەکات. کە جیهان بەم جۆرە وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو؛ قەزافی بە بیرکردنەوەی خۆی میسرییەکان گوێیان لە قسە و بڕیارەکانی قەزافی نەگرتووە، لەوانەیە بە قسەی خەڵکی لیبیا بکەن. بۆیە داوا لە خەڵکی لیبیا دەکات “سەردانی میسر بکەن! میسرییەکان دەبێت بزانن ئێوە چەند تامەزرۆی یەکگرتن لەنێوانماندا”.
سادات دەڵێت؛ ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەکانی ئێمە لە مانگی ئابی (1975) دا پڕبوو لەو ڕاپۆرتانەی کە باسی هەزاران کەسی لیبیای دەکرد کە بە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر لە پشت سنووری ئێمە، لە ڕێگەی بیابانی ڕۆژاوا دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئەسکەندەرییە. ئەنوەر بە جوڵە بێماناکانی قەزافی پێدەکەنی و دەیگوت؛ ئەمە چ جۆرە یەکێتییەکە، هیچ کەسێک ناتوانێت بەزۆرداری یەکێتی درووست بکات، لەوانە خودی قەزافی”. بۆ ڕێگرتن لە ڕێڕەوی خەڵکی لیبیا، وەزیری ناوخۆ بڕیاردەدات جادەی بیابانیان بە بەشەکانی شەمەندەفەر دابخرێت. خانمی سادات دەڵێت؛ ڕێڕەوی لیبییەکان هیچ کاتێک سەرینەگرت. بەهەمان شێوە یەکێتی فەرمی نێوان میسر و لیبیا بە ئەنجامی خۆی نەگەیشت.
=KTML_Bold=“لە یەکگرتنەوە بۆ دوژمنایەتی”=KTML_End=
سەرباری وتارو ڕەفتارە نامۆکانی قەزافی بۆ یەکخستنی قەزافی، کەچی وەکوو خاتوو سادات باسیدەکات لەکاتی شەڕی نێوان میسر و ئیسرائیلدا، قەزافی ئامادەنابێت هاوکاری میسر بکات، لەوبارەیەوە ئەم نموونەیە دەگێڕێتەوە؛ هەڵسوکەوتی قەزافی بەشێوەیەکی زۆر زاڵمانە بوو، لەکاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و میسردا، لەجیاتی ئەوەی هاوکاری میسر بکات، کێشەی بۆ درووستدەکرد. پێش دەستپێکی شەڕەکە بەڵێن بە ئەنوەر دەدات پارچەکانی (25) فڕۆکەی میراژ و چوار ملیۆن تۆن نەوت بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی میسر، پێشکەشی میسر بکات. چونکە ئەنوەر لەپێناوی پاراستنیاندا کاری بیرە نەوتەکانی میسری وەستاندبوو. هەروەها بەڵێنیدا کاتێک بەندەری ئەسکەندەرییە وێران بکرێ‌، میسر دەتوانێت کەڵک لە بەندەری توبرق وەربگرێت. بەختەوەرانە بەندەری ئەسکەندەرییە وەکوو خۆی مایەوە. بەڵام ئەنوەر وتی هیچ هەواڵێک لە کەلوپەلی زیادەی فڕۆکەکان و نەوت بوونی نەبوو.
=KTML_Bold=“ژنان و مانگا”=KTML_End=
جیهان سادات ڕوونیدەکاتەوە قەزافی لە دیدارەکانیدا هەموو کاتێک “زۆر بە ئەدەب و لەسەرخۆ بووە”، بەڵام “هیچ کات لە کارکردنم لەگەڵ پیاوان و چالاکی من لە بواری بەدەستهێنانی مافی ژنان ڕازی نەبوو”. پاشان ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە؛ لە یەکێک لە ڕۆژە گەرمەکانی هاوینی (1970) لەگەڵ کچەکانم سەردانی لیبیامان کرد، قەزافی گلەیی لە جلوبەرگەکانی نانا کرد و وتی بۆچی پشتە ملی دیارە. ئەوکات نانا تەمەنی نۆ ساڵ بوو، وتی “درووست نییە پشتت بەدەربکەوێ‌”. تەنانەت سەفیەی هاوسەری دووەمی قەزافی پێیوتم؛ لەبەر ڕازینەبوونی قەزافی هیچ کاتێک پێویستییەکانی جوانکاری ئافرەتان بەکارناهێنم، هەر بە بڕیاری ئەویش جلوبەرگی درێژ و لەچک دەکەم. کاتێکیش بۆ یەکەمجار بەتەنیا سەفەری میسری کرد. قەزافی یەک مەرجی بۆ دانابوو، ئەویش پۆشینی جلوبەرگەکانی بپارێزێت و وێنەی لە ڕاگەیاندنەکان دەرنەکەوێت. قەزافی لە یەکێک لە سەردانەکانیدا بۆ میسر تێڕوانینی خۆی بۆ مافی ژنان ئاشکرا دەکات، بەسەرهاتی ئەو سەردانەش بەم جۆرەیە؛ لە یەکێک لە سەفەرەکانی بۆ قاهیرە لە (1972) ، بانگهێشت قەزافیم کرد بۆ یەکێک لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی ئافرەتان لە قاهیرە تاوەکوووتارێک پێشکەش بکات. هەزار ژن بە چاوەڕوانییەکی زۆرەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ناوەندی حیزب کۆبوونەوە تا گوێ‌ لە وتاری ڕێبەری گەنجی شۆڕشگێڕ بگرن، لەسەر هیواکانی بۆ ژنانی عەرەب. قەزافی داوای تەختەڕەش و تەباشیری کردو بۆی ئامادەکرا. ئەنوەر وتارێکی کوورتی پێشکەش کرد و قەزافی ناساند و داوای لێکرد وتارەکەی پێشکەش بکات.
قەزافی بە هەنگاوی گەورە ڕۆیشت، لەسەر تەختەڕەشەکە سێ‌ وشەی نووسی. هۆڵەکە هەمووی بێدەنگ بوون، خەڵکی بەهێواشی دەستیان بە قسە کرد. چاویلکەی خۆمم لە چاودا نەبوو. دایکی هاوسەری کچەکەم لە تەنیشتی چەپمەوە دانیشتبوو، وتم چی نووسیوە؟ سوور هەڵگەڕابوو، بە شەرمەوە وتی شەرم دەکەم باسی بکەم. چاویلکەکانی خۆم لەناو جانتاکەم دەرهێناو بینیم قەزافی بە گەورەیی لەسەر تەختەڕەشەکە نووسیویەتی؛ پەردەی کچێنی، سوڕی مانگانە، زاوزێ. پاشان قەزافی وتی؛ ژنان چۆن دەتوانن لەگەڵ پیاوەکان داوای یەکسانی بکەن، چونکە لەکاتی سوڕی مانگانە و شیردان بەمنداڵی شیرەخۆرە ناتوانن کاربکەن؟ لەلایەنی سرووشتی هیچ جۆرە بەرانبەری و یەکسانییەک لەنێوان ژن و پیاو بوونی نییە”.
قەزافی دەنگی ناڕەزایی ژنانی ئامادەبوو کە سات بە سات بڵندتر دەبوو بە نەبیستراوی دەزانی، بەردەوامبوو لەسەر قسەکانی و وتی؛ ژن لەناو کۆمەڵگەدا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ مانگادا نییە، چارەنووسیان شتێک نییە جگەلە دووگیانی و شیرپێدان. کۆبوونەوەکە ئاڵۆزی زیاتری تێکەوت، بەڵام قەزافی هەر پێداگری لە قسەکانی خۆی دەکرد و دەیوت؛ ئایا ئێوە لەکاتی سوڕی مانگانە دەتوانن کاری پیشەیی خۆتان بکەن؟ جادە درووست بکەن و باری قوورس لەسەر شانتان دابنێن؟ ژنان پێکەوە هاواریان دەکرد؛ بەڵێ‌ بەڵێ‌ ئەگەر دەرفەت بە ئێمە بدرێت. قەزافی دەنگی بەرز کردەوە و وتی؛ ئایا ئێوە دەتوانن هەموو ڕۆژێک لەناو کارگەیەکی گەورەدا کاربکەن، وەکوو پیاوەکان لەبەرانبەر کورەی ئاگر ڕاوەستن؟ بەرگەی گەرما دەگرن؟ دڵنیام ناتوانن. گەرمای کورەی ئاگر جوانیتان دەگۆڕێت. ئەمەیان ئەوپەڕی توانای ئێوەیە. هەندێک لە کارەکان تایبەتن بە پیاو و هەندێک بە ئافرەت. ژنەکان هاواریان کرد؛ نە!، نە! قەزافی هیچ کاتێک بیروباوەڕەکانی نەگۆڕان. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر نیگەرانی هەڵسوکەوتە نابەجێکانی دەبووم.
=KTML_Bold=“داوای کچەکەم”=KTML_End=
لە یەکێک لە سەردانەکانیدا بۆ میسر، قەزافی داوای کچە بچوکەکەی سادات بۆ ئامۆزایەکی دەکات. خاتوو جیهان بەم جۆرە چیرۆکی ئەو داخوازییە دەگێڕێتەوە؛ لە ساڵی (1973) قەزافی سەردانی میسری کرد. لە فڕۆکەخانەوە تا کۆشکی قوببە هاوڕێیەتیمان کرد. لەناو کۆشک بە ئەنوەر دەڵێت؛ جەنابی سەرۆککۆمار بەڕوخسەتی ئێوە، دەمەوێت بە تەنیا قسە لەگەڵ هاوسەرت بکەم. جیهان دەڵێت”دەترسام، بیرم لەوە دەکردەوە لەوانەیە بمکوژێت”. لەدرێژەی گێڕانەوەکانیدا دەڵێت؛ قەزافیم بۆ ژورێکی بە تەنیای کۆشکی قوببە ڕێنوێنی کرد، دەرگاکەم بەکراوەیی هێشتەوە. هانی خۆمدا تا بەسەر خۆمدا زاڵ بم، تاکوو نەزانێت من ترساوم. نەمدەتوانی چاو لەسەر دەمانچەکەی قەزافی هەڵبگرم، کە بەردەوام لەگەڵ خۆیدا هەڵیدەگرت. دڵنیابووم دەیەوێت دەمانچەکەی دەربێنێت و بمکوژێت.
قەزافی وتی؛ دەمەوێت کچەکەت لەگەڵ ئامۆزاکەمدا هاوسەرگیری بکات. سەرم سوڕما. قسەی تایبەتی ئەمە بوو؟ لەوپەڕی باوەڕنەکردنم گوتم؛ مەبەستت کام کچەی منە؟ وتی؛ کچە بچوکەکەت نانا. وەکوو ئەوەی بە تەواوی نەمبیستبێ‌، نەمویست لەبەرانبەریدا بێڕێزی بکەم، چونکە نانا تەمەنی (12) ساڵ بوو. بۆیە گوتم جەنابی سەرۆککۆمار تا ئێستا کچەکەم بە تەمەنی یاسایی خۆی نەگەیشتووە. قەزافی بیری لەو لایەنەش کردبووەوە، بۆیە وتی؛ هەر ڕازیبوون بە هاوسەرگیرییان تەواوە، کاتێک گەورەبوون و ئامۆزاکەمی بە باشی ناسی و خۆشەویستی بۆی هەبێت، هاوسەرگیری خۆیان دەکەن. گوتم جەنابی سەرۆککۆمار ڕێگابدەن هەمان کات بیر لە هاوسەرگیرییان بکرێتەوە، تا ئەو دەمە کاتی زۆرمان لەبەردەستە. دیاربوو قسەکانی من بەگوێیدا نەدەچوو، چونکە بەردەوامبوو وتی؛ ئامۆزاکەم هیچ کێشەیەکی نییە و لە شوێنی برای خۆمە، ئێوە و کچەکەتان زۆر لەم گەنجە ڕازی دەبن.
جیهان دەڵێت؛ قەزافی وا بیری دەکردەوە من دەتوانم کچەکەم ڕازی بکەم، پاشان پێکەوە دەتوانین باوکی ڕازی بکەین. بەڵام هاوسەرگیری لەم شێوەیە بەهیچ جۆرێک جێگای قسەکردن نەبوو. دوای هەموو بێڕێزییەکانی کە بە ئافرەتانی دەکرد چاوەڕێی ئەوەی دەکرد خزمایەتی لەنێوان ئەم دوو خێزانەدا درووست بکات و منیش قبووڵی بکەم. بۆ یەکگرتنی لیبیاو میسر دەیویست کەڵک لە داب و نەریتی قەبیلەیی وەربگرێت، بەڵام ئەوە داب و نەریتی ئێمە نەبوو. ئامادەنەبووم وێنای ئەوە بکەم ڕێگا بە هاوسەرگیری کچەکەم لەگەڵ کەسێکی بیانی بدەم. ڕێگام نەدەدا وەک بارمتە بۆ کاری سیاسی بەکاریبهێنێت. زۆر لەسەرخۆ بۆ قەزافیم ڕونکردەوە و گوتم؛ سووپاست دەکەم بەڵام نابێت. لە ئەنجامدا بۆ کۆتایهێنان بە گفتوگۆکە وتم؛ بەپێی نەریت دەبێت کچ لە باوکی خوازبێنی بکرێت، بۆچی قسە لەگەڵ سەرۆک سادات ناکەیت؟ دواتر قەزافی هەوڵیدا هاوسەرگیرییەکی هاوشێَوە بۆ ئامۆزایەکی تری لەگەڵ زڕکچی بۆڕەقیبە سەرۆککۆماری تونس ڕێکبخات، لەوێش قەزافی وەکوو لای من هیچی دەستنەکەوت.
=KTML_Bold=“هەوڵی کووشتن”=KTML_End=
سەرباری ئەو هەموو سەردان و دۆستایەتییە، کەچی جیهان سادات دەڵێت؛ لە هاوینی (1978) مونا ناسر یەکێک لە کچەکانی جەمال عەبدولناسر، بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردم و وتی؛ خاڵەت جیهان دەبێت بە تەنیا بتانبینم، ئێستا لە لیبیا گەڕامەوە و پەیامێکی قەزافیم بۆ هێناویت. وتم؛ ئێستا ناتوانم ئەنوەر سەردانی سوودان دەکات، کاتێک بەڕێمانکرد پەیوەندیت پێوە دەکەم. چەندین مانگ بوو قەزافی هەڕەشەی کوشتنی لە سادات دەکرد. دوای گەڕانەوەمان بانگهێشتی مونام کرد. مونا وتی قەزافی بۆی باسکردم ئەگەر جیهان ئەنوەر لە ڕێککەوتنی کامپ دیڤد پەشیمان نەکاتەوە، ئەوا ناچار دەبم ئەنوەر بکوژم. منیش داوامکرد لە مونا پەیامەکەم بە قەزافی بگەیەنە؛ من وەک هاوسەری سەرۆککۆمار دەستوەردان لە کاروباری سیاسی حکومەت ناکەم. بۆ کووشتنی ئەنوەریش تەمەن تەنیا لە دەستی خودا دایە.
جیهان دەڵێت؛ دوای سەردانی ئەنوەر بۆ ئیسرائیل، قەزافی دەیگوت؛ تا ئەنوەر نەمرێَت ئاسوودە نابم. دوای ئەوەی لە (06-10-1981) ئەنوەر دەکوژێت، وەکوو جیهان دەڵێت؛ دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە ڕادیۆی تەرابلۆس، خەڵک لەسەر شەقامەکان ئاڵایان بەرز دەکردەوە. پڕوپاگەندەی نەفرەتلێکراوی لیبیا بۆ هەفتەیەک بەردەوامی هەبوو. قەزافی ڕاستەوخۆ داوای لە خەڵک دەکرد حکومەتی نوێ‌ بڕوخێنن و لەناو قاهیرە دەست بە خۆپیشاندان بکەن و پەیکەری ئەنوەر پارچەپارچە بکەن. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 263 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] سایت | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
آیتم های مرتبط: 2
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع انتشار: دیجیتال
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: یادداشت
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در تاریخ: 09-04-2023 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( شادی آکوهی ) در: 09-04-2023 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: شادی آکوهی در 09-04-2023 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 263 بار مشاهده شده است
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
زندگینامە
هانا وکیل
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
زندگینامە
فریدون بیگلری
اماکن باستانی
پل کشکان
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
اماکن باستانی
پل چالان چولان
زندگینامە
سارا خضریانی
کتابخانه
غمنوای کوهستان
اماکن باستانی
مناره آجری خرم آباد
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی حلبچه
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
زندگینامە
محمد اوراز
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی سردشت
زندگینامە
یوسف قادریان
زندگینامە
هلیا برخی
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
زندگینامە
سامان طهماسبی
کتابخانه
جغرافیای لرستان
زندگینامە
سوسن رازانی
اماکن باستانی
قلعه کوهزاد
زندگینامە
روژین دولتی
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
کتابخانه
افسانەهای لری
زندگینامە
قطب‌ الدین صادقی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها

واقعی
کتابخانه
کردستان و کرد
10-06-2012
هاوری باخوان
کردستان و کرد
کتابخانه
دکتر عبدالرحمن قاسملو و کردستان
23-07-2014
هاوری باخوان
دکتر عبدالرحمن قاسملو و کردستان
کتابخانه
40 سال مبارزه در راه آزادی
28-04-2013
هاوری باخوان
40 سال مبارزه در راه آزادی
تحقیقات مختصر
مانیفست آزادی بر مبنای اندیشه های قاسملو
26-11-2022
شادی آکوهی
مانیفست آزادی بر مبنای اندیشه های قاسملو
زندگینامە
ژیلا حسینی
15-06-2023
شادی آکوهی
ژیلا حسینی
موضوع جدید
آثار هنری
کردهای سردشت
14-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
عطا حسینی
13-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
ارکان بالواسه
11-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
آبشار رزگه
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
قلعه كورگان كوهدشت
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
مناره آجری خرم آباد
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل چالان چولان
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن
تالاب بیشه دالان
10-07-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل کشکان
10-07-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 523,125
عکس ها 105,815
کتاب PDF 19,707
فایل های مرتبط 98,684
ویدئو 1,420
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
زندگینامە
هانا وکیل
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
زندگینامە
فریدون بیگلری
اماکن باستانی
پل کشکان
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
اماکن باستانی
پل چالان چولان
زندگینامە
سارا خضریانی
کتابخانه
غمنوای کوهستان
اماکن باستانی
مناره آجری خرم آباد
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی حلبچه
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
اماکن باستانی
تپه باستانی ربط سردشت
زندگینامە
محمد اوراز
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی سردشت
زندگینامە
یوسف قادریان
زندگینامە
هلیا برخی
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
زندگینامە
سامان طهماسبی
کتابخانه
جغرافیای لرستان
زندگینامە
سوسن رازانی
اماکن باستانی
قلعه کوهزاد
زندگینامە
روژین دولتی
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
کتابخانه
افسانەهای لری
زندگینامە
قطب‌ الدین صادقی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
پوشه ها
اماکن - محل - روستا اماکن - زبان- لهجە - فارسی اماکن - شهرها - لورستان اماکن - کشور - اقلیم - شرق کردستان شهدا - پیشه - قربانی جنگ داعش شهدا - زبان- لهجە - ک. شمال شهدا - شهر و شهرستان (مکان تولد) - شنگال شهدا - شهر و شهرک‌ها (شهادت) - شنگال شهدا - پوشه ها - حملات دولت اسلامی - داعش شهدا - ملیت - کرد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 0.406 ثانیه