کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
زندگینامە
ادوارد باودن
04-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
خلیل جنگی
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
خاندان مکری و تبار دکتر عبدالرحمان قاسملو (بابوش خان)
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
خالو قربان هرسینی و مرگ او بدست کاکە سوار از خانهای منگور مهاباد
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
02-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
محمد اوراز
01-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
یوسف قادریان
01-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
سامان طهماسبی
01-07-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 520,737
عکس ها 105,326
کتاب PDF 19,584
فایل های مرتبط 98,307
ویدئو 1,414
زندگینامە
لیلا زانا
زندگینامە
نوزاد رفعت
تحقیقات مختصر
خالو قربان هرسینی چە کسی بو...
زندگینامە
عزیز یوسفی
تصویر و توضیحات
چند تن از کردهای یهودی اهل ...
بیرەوەرییەکانی کوردێک لە زیندانەکانی ستالیندا
متاسفیم برای ممنوعیت کوردیپیدیا در شمال و شرق کشور توسط مهاجمان ترک و فارس
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەرییەکانی کوردێک لە زیندانەکانی ستالیندا

بیرەوەرییەکانی کوردێک لە زیندانەکانی ستالیندا
ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکانی کوردێک لە زیندانەکانی ستالیندا
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
بیرەوەرییەکانی “ڕەحمانی حەلەوی” جۆرێکی ترە لە بایۆگرافیا، چونکە نووسەر خۆی بە پاڵەوان ناداتە قەڵەم و خاوەنی داستانەکانیش نییە، بەڵکوو تەنیا بیروەرییەی دەخاتە ڕوو، لە زۆر جێگادا کەم کاریی لە دەربڕینی بۆچوون و باسکردنی ڕووداوەکاندا دەکات. کارێکی تری کۆچکردوو بڕواو باوەڕ بە خۆبوون و ماندووی نەناسی ئەو مرۆڤەیە بۆ زانست و خوێندن، لە گشت قۆناغەکانی ژیانیدا کۆڵی نەداوە و بەڕاستی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، لە ژیاندا دەکرێت وەک مرۆڤێکی نموونەی و سەرکەوتوو حسابی بۆ بکرێت و هەوڵ و خەباتی وانەیەک بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.
“=KTML_Bold=ڕەحمانی حەولەوی کێیە؟”=KTML_End=
ڕەحمان لە شاری مەهاباد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە، دایک و باوکی و زڕخۆشکێکی هەبووە، بە خاتری نەخوێندەواری شۆرەتی خانەوادەکەیان لە باری شارشتانی سابڵاخ بە حەلەوی تۆمارکراوە، لە کاتێکدا زڕ خۆشکەکەیی و دایک و باوکی پێویست بوو فامیلیان جیابێت. سەرەتا لە حوجرە لە مزگەوتی قبیلە دەستی بە خوێندن کردووە، دواتر ماڵیان دەگوێزنەوە و لە گەرەکی “هەرمەنیان” نیشتە جێدەبن، ماڵەکەیان بەرانبەر ماڵی “میرزا عەوڵای کاکاغازادە” بووە، ڕۆژانی چوارشەمان ئەو ماڵە دەبووە تەکیەی ژنان میرزاش دەبوو بە خەلیفەی ژنان، کاتێک دەبینێت هاوڵەکانی ڕوو لە قوتابخانە دەکەن ئەمیش شوێنیان دەکەوێت، دواتر ناونووسی دەکەن و پاش یەک مانگ لە خوێندن وەک قوتابی دەست بە خوێندن دەکات. ساڵی پێنجەمی خوێندن خوێندگەکەیان دەگوێزنەوە ماڵی “مستەفا میرزای پینەچییان” پاشان حەلەوی لە درێژەی باسی خوێندنی سەرەتاییدا دەنووسێت هەموو ساڵەکانی خوێندنی سەرەتایی یەکەمی پۆل بووە، ئەو سەرکەوتنە دەداتە پاڵ مەلا “قادری مودەریسی” کە هاوینان کاتی بەنرخی خۆی بۆ تەرخان کردووە.
لە باسی لافاوەکەی ساڵی 1936 دا دەنووسێت قوتابخانە تەواوبوون و هاوین داهاتبوو، شەوانە زۆربەی بنەماڵەکان لە سەربانی ماڵەکانیان دەخەوتن، دۆخی زۆربەی بنەماڵەکان هاوشێوە بوو، کەلێنێکی وەها لەنێوان دەوڵەمەند و هەژاردا نەبوو، خەڵکی پێکەوە ڕوو خۆش و خۆمانەبوون، لە ڕووداوە تاڵەکاندا پشت و پەناو دەستباری یەکترو لەکارو کاسبیدا ڕاستگۆ بوون، دزی گزی هەرنەبوو، سواڵکردنیان بە عەیبەیەکی گەورە دەزانی، بنەماڵەیەک ئەگەر لە برسانا قڕیشی هاتبا سواڵی نەدەکرد. لە ڕۆژێکی مانگی گەلاوێژ، سێ‌ کاژێر لە نیوەڕۆ لایدابوو، لە پێشدا با ڕەشێک هەڵیکردو دواتر تەرزەیەکی درشت دایکرد، کتووپڕ لافاوێکی بە لرفە و سامناک بەرەو شارەکە وەڕێکەوت هەرچی وەبەرهات ڕایداوبردی، خەڵکی ڕایان کردبووە سەربان و بەرزایەکان، زریکەی ژنان و گریان و هاواری منداڵ، ئاوازی تەپڵ و دەفی دەروێشان و نزاکەران حەشرێکیان بەرپاکردبوو، من هەرگیز شتی وەهام نەدیتبوو، من و داکم چووبوینە سەربان و سەیری ئەو دیمەنەمان دەکرد بێخەبەر لەوەی ژێر زەمینەکەمان پڕ بووە لە ئاو، هەرچیمان هەبوو وەبن ئاو کەوتبوو، دایکم بە شین و گریان لە خۆی بەربوو، بەڵام وەختایەک بابم هاتەوە دڵی داکم دایەوە، بابم زۆر بە غیرەت بوو، دواتر میری قەرەبووی زیان لێ‌ کەوتووان دەکاتەوە و ئەوانیش ڕۆژانە پازدە قرانیان پێ‌ دەبڕێت.
سەرەتای ساڵی 1937- 1938 پۆلی یەکەمی دوا ناوەندی “چواری گشتی” کرایەوە، کاتێک سەیری بەژن و باڵای خوێندکارانیان دەکرد هاوشێوەو هاوتەمەن نەبوون، دوای دوو مانگ خوێندکارە بە تەمەنەکان لەوانیتر جیادەکرێنەوە و خولی شەوانەیان بۆ دەکرێتەوە تاوەکووبێبەش نەبن لە خوێندن، ساڵی دووەم خوێندنگاکە دەگوازرێتەوە ماڵی “میرزا مارفی شافعی” ساڵی سێیەمی خوێندن قوتابخانە کۆمەڵێک خوێندکار بۆ گەشتێکی هاوێنە ڕەوانەی ورمێ‌ دەکات و ڕەحمانیش یەکێک دەبێت لە بەشداربووان. دیتنی شاری ورمێ‌ و مەلەکردن لە گۆلی ورمێدا گەلێک بیرەوەری لە بیرنەکراو لە مێشکیدا نەقشدەکات.
ساڵی دواتر لە پەیمانگای مامۆستایان وەردەگیرێت، سەرەتانی زستانی ئەو ساڵە دایکی نەخۆش دەکەوێت و جوابی بۆ دەنێرن بگەڕێتەوە مەهاباد، کاتێک دەگەڕێتەوە ماڵێ‌ خوشکی بەگریان پێشوازی دەکات، ئەوکات هەستدەکات دایکی مردووە! یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ساڵی 1941 بە هاوەڵی خۆیشکی سەردانی گۆڕی داکی دەکات. بۆ هاوینی داهاتوو بابی دەینێرێت بۆ گوندی ” گڵۆڵان” تا وانە بە منداڵانی کاکل ئاغا بڵێت، دواتر هەواڵ دێت کە شاری مەهاباد بۆمباران کراوە و چەند کەسێکیش کوژراون، تا دەهات ژیان و گوزەرانی خەڵک ناخۆشتر دوەبوو.
=KTML_Bold=“حەمەڕەشید خانی بانە”=KTML_End=
لەو بارودۆخەدا دەنگۆی پەڕینەوەی حەمە ڕەشیدخانی بانە کەوتبوە زاران و دەیانگوت لە سنووری ئێراق پەڕیوەتەوە و بە نیازە لەگەڵ حکوومەت بە شەڕ بێت، لەسەر ئەم خۆدەرخستنی عەشایەریە، “ڕەحمان” دەنووسێت: ئەو خۆڕانان و عەشیرەت بازییە بێجگە لە بەهێزکردنی گیانی عەشیرەتبازی و نەهێشتنی ئارامی هیچ بەرهەمێکی نەبوو، لەو سەروبەندەدا لەنێوان تەورێز و مەهاباددا کاری بازرگانی دەکات و پۆڵێکی باش پێکەوە دەنێت. ساڵی 1941 ڕەحمان مانگی بە حەفتاو دوو تمەن دەبێت بە مامۆستا لە قوتابخانەی دواناوەندی ” ئیرشاد” لە مەهاباد.
=KTML_Bold=“کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان”=KTML_End=
لەم بەشەی بیرەوەرییەکانی “ڕەحمانی حەلەوی” دەنووسێت: هاوین ڕابردوو خوێندن دەستی پێکردووە، وڵات هەروا شێوابوو، ناوچەکە بێ‌ خاوەن بوو، دوانیوەڕۆیەکی مانگی ڕەزبەر لوتی دەتەقێت بە لوتی “حسین فرووهەر” ەوە داوای لێ‌ دەکات شەو لە ماڵی خۆیان ئامادەبێت، پاش ترازانی دەرگا و چاک و خۆشی کەسانێک لە ماڵی فرووهەر ئامادە دەبن وەک ” قادرمودەڕیسی” و ئەوانیتر، پاش شیکردنەوەی بارودۆخی جیهان و ناوچەکە داوا لە ڕەحمان دەکرێت ئەندامێتی ” ژ.ک” قبووڵ بکات، پاش تاو توویی و بیرکردنەوەی زۆر دەڵێت: بە گیان و دڵ قبووڵی دەکەم و ئەو کارە گەورەترین شانازییە بۆ من. دواتر بیر لە زۆرێک ئەو قسە و سوێندخوارد دەکاتەوە کە خرابوونە ئەستۆی وەک چۆن هەموو تاکێکی کورد خوشک و برای ئەون، ئەوکارە ڕەگی لە ئاییندایە، بەڵام تێکەڵکردنی بە کاری سیاسی پێویست نەبوو.
لە جێگەیەکی دیکەدا باس لە خاڵە لاوازەکانی ” ژ.ک” دەکات کە ئەساسنامەو مەرامنامەیەکی نووسراوی نەبووە، ئەندامەکانی تەنیا پوختەیەکیان لە ئامانج و بیروباوەڕەکانی دەزانی، کاتێکیش ڕێکخراوەکە ئاشکرابوو کەسانێک بێ‌ لێپرسینەوە لە کەسایەتی و پێگەیان قبووڵدەکران، لە کۆتایشدا لە سەرداوای حکوومەتی سۆڤیەت ناوی ڕێکخراوەکە گۆڕدرا بە حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەوکارەش پێچەوانەی سوێندخواردنی ئەندامەکانی بوو. ساڵی 1943 بابی ژین ئاوایی دەکات و دواتریش باروبنەی دەپێچێتەوە و ڕوو دەکاتە تاران.
=KTML_Bold=دامەزراندن و کارکردن لە تاران”=KTML_End=
لە ڕێگای سەفەری تاران شەو لە تەورێز دەمێننەوە، بڵاوکراوەیەک سەرنجی ڕادەکێشێت، لە بڵاوکراوەکەدا هاتبوو وڵاتی تورکیا بۆ خوێندن سەد خوێندکار بە خەرجی خۆی بانگهێشتی تورکیا دەکات، خوازیار دەتوانێت سەردانی بالوێزخانەی تورکیا بکات لە تاران، 11ی پوشپەری/ 1322 ” 1943″ دەگاتە تاران، ڕەحمان چونکە خوێندنی تورکیای بە لاوە گرنگ بووە یەکسەر دەچێتە کونسوڵخانەی تورکیا و لەو بارەوە دەپرسێت، مخابن درەنگ کەوتوون ئێمە چەند ڕۆژ لەوە و پێش سەت خوێندکارە دڵخوازەکەمان هەڵبژاردووە و هیچ ناکرێت بەم شێوەیە دەست دەنرێت بە ڕوویەوە. لە تاران بە مانگانەی دوو سەد و چل تمەن دادەمەزرێت، لە کاتێکدا خۆیی ئامادە دەکات بۆ تاقیکردنەوەی شەشەمی ئامادەی ساڵی 1943 لەو کاتەدا لەلایەن کۆمەڵەی ” ژ، ک”ەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە سێ‌ کورد گیراون و بەڵکوو کارێکیان بۆ بکات، ئەوانیش ڕەحمان زەبیحی، قادر و دڵشاد، دوایئەوەی ددان بە هیچ شتێکدا نانێن دوای سێ‌ مانگ ئازاد دەکرێن. ساڵی 1320 هەتاوی لە سۆنگەی هێزە بیانێکان کرانەوەی کەشی سیاسی لە ئارادابوو، لە ئێرانی ئەو ڕۆژگارەدا گەلێک دەستەو تاقم پێکهاتبوون، حیزبی تودە یەکێک بوو لەو حیزبانە و نووسینگەی لە شەقامی “فیردەوسی” هەڵکەوتبوو.
ڕۆژێکیان لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆژنامەی ئیتلاعات بە سەر خەبەرێکدا دەکەوێت: دەوڵەتی سۆڤێت بە ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی ئێران چل خوێندکار بۆ خوێندن دەباتە یەکێتی شۆرەوەی، بۆ زانیاری زیاتر خوازیاران دەتوانن سەردانی خانەی فەرهەنگی سۆڤیەت بکەن، دواتر جوابی لێ‌ دەگێڕنەوە ئەویش بۆ ماڵاوایی دەگەڕێتەوە مەهاباد.
=KTML_Bold=“گەشت بەرەو باکۆ”=KTML_End=
پاشان بە مەبەستی خوێندن گەشتی باکۆ دەکات، سەرەتا لە باکۆ کاتێک مینوبووسی کارەبایی و شەمەندەفەر دەبینێت بەلایەوە زۆر جێگای بایەخ بووە و تووشی سەر سوڕمانی کردووە، چونکە ئەو هۆکارانە لە ئێرانی ئەو ڕۆژگارەدا نەبوون، سەرەتا شەش خوێندکاردەبن و دواتر بیست خوێندکاری دیکەش تێکەڵیان دەبن، کاتێک پرسیاریان لێ‌ دەکرێت ئارەزووتانە لە چی ڕشتەیەکدا بخوێنن بیست و دوو کەسیان خوێندنی پزیشکی هەڵدەبژێن کە دەبێتە جێگای سەر سوڕمانی کاربە دەستان! ئەوانیش لە وەڵامدا دەڵێن ئەم ڕشتەیە لە وڵاتی ئێران بۆ ئێمە گرنگە. دوای ساڵێکی خوێندن هەواڵیان پێ‌ دەدرێت کە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران و تەواوی هاوین لە وڵات دەبن زۆر شادو بەختەوەر دەبێت، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەگەڕێنەوە و لە میاندواوەوە ڕواڵەتی ناوچەکە دەگۆڕێت چونکە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدابووە. کاتێک باسی هاتنی “مەلا مستەفای بارزانی” دەکات بۆ کوردستانی ڕۆژ هەڵهات دەنووسێت: هاتنی ئەو لە وەها بارودۆخێکدا گەورەترین لە خۆ بوردوویی، فیداکاری و دووربینی قوڵی هەبوو، چونکە گشت خێڵ، هۆز و هێزی سەربازی خستبووە ژێر ئیختیاری حزبی دیموکراتی کوردستانەوە، هەروەها لە درێژەی ئەم بەشەدا دکتۆر ڕەحمان دەنووسێت: ئەو یەکگرتوویەیی لە مەهاباد دیتم لە ئازەربایجان بە دینەدەکرا، چونکە سەر لە بەری فیرقەی دیموکراتی ئازەربایجان بە دەست حکوومەتی ئازەربایجانی سۆڤێتەوە بوو.
دواتر لە شارەوانی مەهاباد بە حزوری قازی محەمەد و کاربەدەستانی وڵات نوتقێک دەدات، لە کۆتایی قسەکانیدا هیواخواز دەبێت بەزوویی بگەڕێتەوە نیشتمان و خزمەت بە خاک و خەڵک بکات. لە کاتی خوێندنی باکۆ چاوی بە “حەمە حسێن خانی سەیفی قازی” دەکەوێت کە بۆ چارەسەر هاتبووە باکۆ. لە ساڵی 1946 قەوام سەڵتەنە سەرۆک وەزیرانی ئەوکات گفتی پێدانی ئیمتیازاتی نەوت دەستی هاوکاری سۆڤیەت لە ئازربایجان و کوردستان دەکشێنێتەوە تەخت و بە ختی هەردوو نەتەوە تارومار دەکات و بەشێکی زۆری ئەندامانی فیرقەی ئازربایجان ڕوو لە باکۆ دەکەن، دواتر لە دێهاتەکانی دەوروبەری باکۆ نیشتەجێیان دەکەن، ساڵی 1947 خوێندن تەواودەکەات و ساڵی دواتر کە ساڵی سێیەمی خوێندنی پزیشکی بووە، بە بۆچۆنی دکتۆر ڕەحیم مێمڵ و شۆڤار نەهێشتووە خوێندنەکەی تەواوبکات و دواتر ڕەوانی ئێران دەکرێنەوە.
=KTML_Bold=“بڕیارێکی مەترسیدار”=KTML_End=
دوای ڕادەستکردنەوەیان بە دەوڵەتی ئێران پاشماوەیەک لە لەگەڵ سێ‌ هاورێیدا بڕیاری گەڕانەوە دەدەن بۆ ڕووسیا، بەڵام لە ڕێگا ڕێنوێنەکەیان فێلیان لێ‌ دەکات و بەجێیان دەهێڵێت، دواتر بەدڵشکاوی خاکەساری دەگەڕێنەوە شاری “گورگان”، دوای ماوەیەک بڕیار دەدات لەپێناو تەواوکردنی خوێندنەکەیدا بە تەنیا ملی ڕێگا بگرێتە بەر، کاتێک لە سنوور دەپەڕێتەوە یەکەم شت تووشی دەبێت چەند کولیتێکی جوتیارانە، پاش سانەوە لە کن ئەوان خۆیی ڕادەستی پۆلیسی سنوور دەکات. پاشئەوەی هەموو زانیارییەکانی لێ‌ وەردەگرن لە زیندانی دەپەستێون، دواتر بە دەست و پێ بەستراوی ڕەوانەی شاری “لەنکەران” ی دەکەن. لە تەواوی ئەو ماوەیەدا گلەو گازندەی لە جۆری خواردنی زیندان دەکات سەرباری خراپی بارودۆخی زیندان، چەند جارێکی تر لێ پێچینەوەی لەگەڵدا دەکەن و لە کۆتاییدا دەیگوێزنەوە بۆ زیندانی “MGB” لە وێ‌ ژمارە “129” دەبێت بە شوناسی، لێرەش پرسیارەکان چەند بارە دەبنەوە چۆن داخلی سنوور بوویت، بۆچی هاتوویت و …هتد.
لە کاتێکدا گومانی سیخوری لێ‌ دەکرێت یەکێک لە سەربازەکان داوای لێ دەکات داوای بەزەیی لە کاربەدەستان بکات بۆ ئەوەی یارمەتیی بدەن، بەڵام ئەو بڕیار دەدات ڕادەستی بیروباوەڕی خۆیی بێت و لەگەڵ هەست و ویژدانیدا ڕاستگۆ بێت، چونکە ئەو تەنیا یەک ئامانجی هەبووە کە ئەویش خوێندنە پێشتریش بە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی وڵات سێ‌ ساڵی خوێندنی پزیشکی تێپەڕاندوە. لە زینداندا کەسێک وەک سیخور دەکەن هاوماڵی بەڵام “ڕەحیم” هەرزوو لە فیکەی کابرا تێدەگات و بەگژیدا دەچێتەوە. کاتێک “یەمیلیانۆڤ” وەزیری بەرگری MGB لێکۆڵینەوەی لە تەگەڵدا دەکات هەمان قسەکانی پێشوو دووبارە دەکاتەوە، لە کۆتاییدا دەساڵی زیندانی بۆ دەبڕنەوە. لە باسی دادگا دەکات دەنووسێت: ئەنجوومەنی تایبەت ناوەندێک بوو لە سەروی هەموو دادگا، ئەنجوومەن و مەکۆی مەسڵەحەتی، ئەگەر کەسێک خەتایەکی نەبوایە ئەنجوومەن بە باشی دەزانی بە شێوەیەک سزای کابرا بدات. هەر لەوێ‌ شناسی کوڕێکی تەورێزی دەبێت بە ناوی ” پەروێز” بیست و پێنج ساڵی خشتیان بۆ بڕیبۆوە، لە کاتێکدا خوێنکاری فڕۆکەوانی بووە.
=KTML_Bold=“گرتووخانەی ڕۆستۆف”=KTML_End=
دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ڕۆستۆف، جارێکتر لە پەروێز و ئاغای ئیسحاقی جودایان دەکەنەوە. لەو بارودۆخەدا لەتەک کیژێکی خەڵکی “مۆرمانیسک” ناوچەیەک لەو پەری باکووری ڕووسیا هەڵکەوتووە، دەبێت بە دەهاودەم، کاتێک دکتۆر “ڕەحیم” لە بیری ئەو کچەدا دەبێت، بۆچی قسمەتی گەیشتۆتە ئێرە، چی تاوانێکی کردووە، سەربازەکان لێکیان دادەبڕن، لەو شەوەزەنگەدا “ڕایا” چرایەکی ئومێد بوو بۆ ڕەحیم، بەڵام هەر زوو کوژاندیانەوە. پاشئەوەی شەو و ڕۆژێک لە شەمەندەفەردا دەبێت لە بەندیخانەیەکی کاتی ڕایاندەگرن و ئەوکات دەزانێت دەیانبەن بۆ سیبیریا. لەوێ‌ لە ئۆردوگای تایبەتدا کاری تاقەت پروکێنیان پێ‌ دەکەن، یەکێتی شۆرەوی بڕیای سزادانی مەرگی بە سەر زیندانێکاندا هەڵگرتبوو لە بری ئەوکارە بە کاری تاقەت پروکین دەیڕەتاندن. دواتر لەتەک چەند بەندیەک لە دەیانبەنە وێستگەی شەمەنەفەری سۆلۆسک.
=KTML_Bold=“ئۆردوگای بێگاری”=KTML_End=
پاشان لە قەزاقستان ڕایاندەگرن، ناوچەکە بەراورد دەکات بە سۆرلۆسک ئەگەرچی هەواساردبوو، بەڵام قەزاقستان گەرمتر دەهاتە بەرچاوو، ناوچەکە بەهۆی زۆری ئۆردوگا و کاری زۆرەملێوە ببووە ناوچەیەکی پێشکەوتوو، دواتر لە حەوشەیەکی گەورەی دڕکاوی تەنراو بە پاسەوان دایاندەنێن، حەوشەکە کرابووە دوو بەشەوە بەشی پیاوان و ژنان، هەروەها لەنێو حەوشەکە هۆڵی گەورە هەبوون پێیان دوگوترا “باراک”، زیندانییەکان دابەشدەکران بۆ دەستەی سی تا چل کەسی و کەسێک دەکرا بە دەمڕاستیدان، ئەستەمترین کاری بەیانیان بە بۆچونی دکتۆر ڕەحیم لە زینداندا چوونە سەر ئاوبووە، چونکە دەبوو لە ڕیزێکی دوورو درێژ ڕیز ببەستی و پاشان جێگاکەش زۆر پیس و بۆگەن بووە، سەرباری سەرژمێری ڕۆژانە، لە حەفتەیەکدا شەش ڕۆژ و ڕۆژانە هەشت کاژێر کاری تاقەت پروکێن بە زیندانییەکان دەکرا، ئەوهۆکارانە پاساو بوون تا زیندانی هەمیشە خۆیان لەکار بدزنەوە.
کاتێکیش دەگەیشتنە شوێنکارەکەیان لە کانەکانی خەڵوز دابەشدەکران بۆ دەستەی سێ‌ یان چوار کەسی، بۆ کارکرن هیچ پاداشت و خەڵاتێک لە گۆڕێدا نەبوو، کرێکارەکانیش هێندە کاریان دەکرد تا وەکوو سەرکار هاواری لێ‌ هەڵنەستی، شکاندن و دەرهێنانی بەرد لە کانەکان و ئاسنەڕی دوو جۆری دیکەی کارکردن بوون کە لە ئۆردوگا زۆرەملێکانی ستالیندا بە زیندانیان تەواو دەکران. هەروەها جۆرێکیتری کار کاری بیناسازی بوو کە لە سەرەتا و تا کۆتایی بەزیندانێکان دەکرا.
لە بەشێکی دیکەی بیرەوەرێکانیدا “ڕەحیم” باسی سوپای برسی دەکات پاش گەڕانەوەیان لە کار چۆن هوروژمیان بۆ خواردن دەبرد و لەویش ژەمێکی مەمر بژیان ڕادەستدەکرا، لەو سەروبەندەدا باس لە زیندانیەکی خەڵکی گورجستان و هاوشاری “ستالین” دەکات کاتێک دەهێنرێت بۆ ئۆردوگا زەلامێکی کەتەی چوارشانە دەبێت، پاشماوەیەک بە ڕێگادا دەڕوات لاکەی سەری دێت، چونکە بەدخۆراکی گۆشتی بە جەستەیە وە نەهێشتبووە، ڕۆژێک ئەو زیندانییە ” ئیلیا” خواردنی بۆ دێنن پڕی پیادا و بە بەرچاوی زیندانێکانەوە نیشتە خواردنە و گشتی خوارد، دواتر تووشی زگ ئێشەیەک بوو، ڕۆژی دواتر کوشتی. لە باسی خوێدا دەڵێت: منیش هەمیشە برسیبووم، بەڵام چونکە زۆر خۆر نەبووم بەشە خۆراکەکەم کوڵی برسێتی دادەمرکاندم و زۆر نارەحەت نە دەبووم، سوێندم لەسەر نییە بڵێم: زۆربەی شەوان خەوم بە خواردن و چۆنێتی تێربوونەوە دەدیت، هیچ شتێک هێندەی برسیەتی کەسایەتی و سۆزی مرۆڤ ناشکێنێت، هەروەها لە باسی پۆشاکی زیندانییەکاندا دەنووسێت: جلوبەرگی زیندانییەکان سەیر و دژواربوو یان زۆر فشۆڵ یاخود زۆر تەسکبوون، سەرو بیچمی زیندانییەکانیش زۆر سەیر و سەمەرەبوون، ڕیشی درێژ وقژی بژ و ڕۆژ تا ئێواری زیندان بەو جلوبەرگە شڕانەوە لە سەرمانا هەڵدەرزین.
=KTML_Bold=“ئۆردوگای بایکانۆر”=KTML_End=
ئۆردوگای بایکانۆر، بچوکتر لە ئۆردەگای بالخامش و نزیک لە ئاڵماتای پایتەختی قازاقستان هەڵکەوتبوو. لەوێ‌ دەکرێت بە “بریگادیری” دەستەیەک، لەو جێگایە شناسی لەگەڵ ئێرانیەک پەیدا دەکات و دەیکات بە پاکەوانی باراک، کابرا لە باسی خۆیدا دەڵێت: حکوومەتی سۆڤێت ساوابوو ڕووم لەم وڵاتە کردو ژنم هێنا و تیادا نیشتەجێبووم، خەریکی سەوداو مامەڵەبووم، بەگوێرەی قانوون ئەو کارە تاوانە، کاتێک گیرام دەساڵ بێگاریان لە ئۆردوگا بۆ بڕیمەوە. لە کۆتا ڕۆژەکانی سزاکەمدا، ڕۆژێک بانگیان کردم بۆ زیندان و وتیان: ئەنجوومەنی تایبەت دەساڵی دیکەی زیندانی بۆ دیاری کردووە، ئێستاش لە تێپەڕاندنی ڕۆژەکانی دەساڵی دووەمدام! لە باسی زیندانی بایکانۆردا دەڵی: لە هەموو میللەتانی دنیای تیادابوو، ڕۆژێک پیاوێکی ڕەشتاڵەی ڕەقەڵەی باڵا بەرزیان هێنا وتی: لە کوردانی جەلالیم و خەڵکی قووچانم، کوردانی قووچان لە سەردەمی نادر شاوە دوورخراونەتەوە کەچی هێشتا بە کوردی دەئاخڤن و ڕەچەڵەکی خۆیان لە بیرنەکردووە، عەزیز دەیگووت حەوت ساڵە لەم ئۆردوگایەم، پازدە ساڵ حکومیان بە سەرداداوم، کاتێک “ڕەحیم” پرسیاری کوردی دیکەی لێ‌ دەکات، لەوەڵامدا دەڵێ‌: پیرە پیاوێک دەناسم ئەویش خەڵکی قووچانە. کاتێک عەزیز پیرە پیاوەکە لەتەک خۆیدا دەهێنێت بەمشێوە عەرزی حاڵی دەکات، شوانبووم نەمزانی سنوورم بەزاندووە و بە مەڕەکانمەوە داخڵی خاکی یەکێتی شۆرەوی بوویمە، ئەو زاڵمە خوانەناسانە گرتیانم، چەندێ‌ پاڕامەوە کەڵکی نەبوو، بە بیست و پێنج ساڵ حکومیاندام، دوو ساڵم لە سیبیریا تەواوکرد، لە بێ‌ خوراکیدا گشت ددانەکانم هەڵوەرین. کاتێک زاری داپچڕان شتاقی لە دەمدا نەمابوو. ساڵی 1956 کاری بیناسازی ئۆردوگای بایکانۆر تەواوبوون.
=KTML_Bold=“محەمەد بیریا وەزیری فەرهەنگی فیرقەی ئازربایجان”=KTML_End=
ڕۆژێکی پشوو لە ئۆردوگای ” تەمیرتائو” ئاگاداریان کردینەوە کۆمەڵێک زیندانی نوێ‌ دێنە ئۆردەگا، کاتێک دەچێتە دەرەوە بە هیوای ناسینی ئاشنایەک دەڵێ‌: کتوپڕ قەڵافەتی پیاوێکی ئاشنام کەوتە بەرچاو، ئەوە محەمەد بیریایە، کاتێک چاک وخۆشی دەکەن بە مشێوەیە سەربردەی خۆیی دەگێڕێتەوە: لەگەڵ هێرشی سوپای ئێران پەڕینەوە ئازربایجان، پاشماوەیەک بە پیلانی “غوڵام یەحیا” پیشەوەرییان بە ڕوودای ئوتومبیل کوشت، چونکە بۆخۆی گەرەکی بوو لە جێگای پیشەوەری دابنیشێت، داوام کرد بمنێرنەوە بۆ ئێران ڕازینەبوون، ناچار خۆم شێت کردو ڕۆژانە کاری سەیر و سەمەرەم دەکرد، دواتر ڕەوانەی MGB ی کرام و ماوەی شەش مانگ لەوێبووم، دەساڵیان بۆ بڕیمەوە ئێستاش لای ئێوە گیرساومەتەوە. ڕۆژێکیان ڕەحیم لە محەمەد دەپرسێت چۆن بوویت بە وەزیر؟ لە چایخانە کارم دەکرد و جاروباریش شیعرم دەنووسی، ئەوکارە بوو بە هۆکار تا لە تەشکیلاتی فیرقە پۆستم بدەنێ‌. لە ماوەی وەزارەتدا چکارێکی باشتکرد وتی: هیچ! هەروەها لە درێژەی باس و خواسی محەمەد بیریادا دەنووسێت لە ئۆردەگاش خەریک بوو خۆی لە شێتی دەدا، بۆ نموونە لە وەرزی هاویندا جلی گەرمی زستانی لە بەردەکرد و بە پێچەوانەوە، ڕۆژێک گووتم ئەو کارانە باشنین جەنابی بیریا ئاگاداربە، تووشی گێچەڵێکت دەکەن و دەتبەنە شێتحانە، دەیگوت حەزم لێیە ئاواهی دەربکەوم!.
دوای کۆنگرەی بیستەمی حیزب بڕیار دەدرێت لە بری کاری زیندانییەکان ماف و مزەیەکیان بدرێتی و گۆڕانێک لە بارو گوزەرانیاندا بکرێت، ئەو بڕیارە هەر زوو ئاسەواری لە ژیان و سیمای زیندانیەکاندا ڕەنگی دایەوە و دەرکەوت، هاوکات هەوڵدرا بە شێوەی جۆراوجۆر حوکمی زیندانێکانیش کەمبکرێنەوەو جۆرێک ئازادیان بۆ دەستبەر بکرێت. دواتر کارتێک ڕادەستی ڕەحیم دەکرێت بۆ مەبەستی هاتن و ڕۆیشتنی نێو ئۆردوگا و نێوەندەدا ئاشنا دەبێت بە ماڵێکی ڕووسی و کاری خوێندنەوەی لە پیان بۆ دەکات، پێشهاتەکانی ڕاست وەردەگەڕێن و زیاتر معرفی لەنێوانیاندا درەستدەبێت.
=KTML_Bold=“ئازادبوون”=KTML_End=
چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ بەهاری ساڵی 1954، پێش نیوەڕۆیەک سەرۆکی ئۆردوگا، ڕەحیم و دوو ئێرانی و شەش ئەڵمانی بانگ دەکاتە نووسینگەکەی و پێیان ڕادەگەیەنێت ئێستا ئێوە ئازادن. دوای نێوەڕۆ خوداحافزی لە دۆست و هاو زیندانییەکانی دەکات و لە ئۆردوگای “تەمیر تاپۆ” دێتە دەرێ‌ و ڕوو لە ماڵە ئاشناکەی دەکات و ماڵئاوایان لێدەکات و ئیتر نایانبینێتەوە. پاشان بە شەمەندەفەر بە مەبەستی بینین گەشتی مۆسکۆ دەکات. لە مۆسکۆ سەردانی جەستەی مۆمیاکراوی لینین دەکات، لە کۆتاییدا سەبارەت بە سۆڤیەت دەنووسێت وڵات لە ڕووی پیشەسازی و زانستەوە زۆر پێشکەوتبوو، بەڵام ژیان زۆر دواکەوتووبوو. ساڵی 1955 دەگەڕێتەوە باکۆ، ئەو شارەی دەساڵ پێشتر دیتبووی، تەواشادەکات وڵات زۆر پێشکەوتووە، لە پەسنی شۆرەویدا “رەحیم” دەڵی سەرباری کەمایەسێکان سەیری تورکمەنستان یان وڵاتانی دەرهاوسێی بکە لاینیکەم 90% دانیشتووانەکەی خوێندەوارن. سەرباری هەبوونی گشت ئەو خوێندنگە، کارخانە و ئاسنە ڕێیانە گاڵتە نییە و ناکرێت چاویان لەسەر ژیر نەکرێتەوە. کاتێکیش دەگەرێتەوە بۆ ئێران سەرتا ماوەیەک دەیهێڵنەوە، چونکە گوومانی کۆمۆنیستی لەسەر دەبێت، ساڵانێکیش پێویست دەکات حەفتانە لە دەزگای ئەمنییەتی میری واژۆی هەبێت و بێ‌ پرس بۆ هیچ جێگایەک سەفەر نەکات.
دواتر هەوڵ دەدات درێژە بە خوێندنی پزیشکی بدات سەرکەوتوو نابێت، سەرئەنجام تاقیکردنەوەی شەشەمی وێژەی دەکات و لەکولێژی قانوون وەردەگیریت، هەروا بە دەم خوێندنەوە کاری میری و ئازادیش دەکات، لە فۆناغی دووەمی کۆلیژ هاوژینی لەتەک خانمێکدا پێکدەهێنێت و دواتر دکتۆرا لە قانووندا بە دەستدەهێنێت، لە سەروبەندی تەواوکردنی خوێندنی قانووندا ڕێگای پێ‌ دەدەن خوێندنی پزیشکی تەوتوبکات، بەڵام تازە کار لە کار ترازابوو. دواتر لە مەکۆی پارێزەران لە تەورێز کاردەکات و پاشخانەنشینی دەگەرێتەوە مەهابادی کۆنە هەوار.
=KTML_Bold=“لە خوێندنەوەی ئەم بیرەوەرییەدا ئەم پرسیارەم لە مێشکدا گەڵاڵە بوو؟”=KTML_End=
وەختایەک چەپ وەک بیرو هزر، کار و تێکۆشان لە ناو میللەتی کورددا دەروێش و فیداکاری زۆربووە، بە داخەوە بۆ خۆیان کارێکیان بۆ میللەتەکە لە دەست نەهات و هاوکات بەربەستێکیش بوون لە بەردەم بزووتنەوەی کوردایەتی ئەو ڕۆژگارەدا، سەرئەنجام ئەو ئاسۆیە بەر ئەوەی لە دەم کەل هەڵبێت ڕووخاو ئاواتی ملێونەها کەسیشی لە گۆڕنا. ئەوی جێگای پرسیارە کەسانێک لە نەتەوەی کورد لە هەڕەتی لاوی ئەو دەوڵەتدا بۆ خوێندن ڕوویان لەو دەوڵە پان و بەرینەکرد و ساڵەهایان تیادا گوزەراند، بۆچی ئەو نەهامەتیانەیان شاردەوە کە ڕژێمە ستەمکارەکەی شۆرەوی بەرانبەر میللەتانی ژێردەستە پیادەیان دەکرد، ئەو کەسانە کە شارەزای بارودۆخەکە بوون بوون نهێنییەکانیان تا کۆتایی تەمەنیان پاراست و لەتەک گڵەبانی گۆڕەکەیاندا لە گۆڕیاننا بۆچی؟
سەرچاوە: لە مەهابادەوە تا بایکانۆر
دکتۆر ڕەحمان حەلەوی [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 234 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] سایت | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
آیتم های مرتبط: 1
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع انتشار: دیجیتال
نوع سند: ترجمه
کتاب: یادداشت
کشور - اقلیم: شرق کردستان
فراداده فنی
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در تاریخ: 09-04-2023 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( شادی آکوهی ) در: 09-04-2023 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: شادی آکوهی در 09-04-2023 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 234 بار مشاهده شده است
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
کتابخانه
افسانەهای لری
اماکن باستانی
مقبره داود رشید
اماکن باستانی
محوطه باستانی سرخ دم لری
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی حلبچه
زندگینامە
روژین دولتی
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی سردشت
زندگینامە
سوسن رازانی
زندگینامە
فریدون بیگلری
اماکن باستانی
مسجد سلطانی
زندگینامە
یوسف قادریان
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
اماکن باستانی
پل قلعه حاتم
زندگینامە
محمد اوراز
کتابخانه
جغرافیای لرستان
اماکن باستانی
پل سی پله
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
زندگینامە
عزیز یوسفی
زندگینامە
سامان طهماسبی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
زندگینامە
هانا وکیل
زندگینامە
هلیا برخی
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
کتابخانه
غمنوای کوهستان
زندگینامە
سارا خضریانی

واقعی
زندگینامە
لیلا زانا
16-06-2023
شادی آکوهی
لیلا زانا
زندگینامە
نوزاد رفعت
04-07-2023
شادی آکوهی
نوزاد رفعت
تحقیقات مختصر
خالو قربان هرسینی چە کسی بود و چرا به جنگ اسماعیل آقا شکاک رفت؟
06-07-2023
سارا سردار
خالو قربان هرسینی چە کسی بود و چرا به جنگ اسماعیل آقا شکاک رفت؟
زندگینامە
عزیز یوسفی
04-05-2024
شادی آکوهی
عزیز یوسفی
تصویر و توضیحات
چند تن از کردهای یهودی اهل مهاباد در سال 1911
30-06-2024
شادی آکوهی
چند تن از کردهای یهودی اهل مهاباد در سال 1911
موضوع جدید
زندگینامە
ادوارد باودن
04-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
خلیل جنگی
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
خاندان مکری و تبار دکتر عبدالرحمان قاسملو (بابوش خان)
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
خالو قربان هرسینی و مرگ او بدست کاکە سوار از خانهای منگور مهاباد
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
02-07-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
02-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
محمد اوراز
01-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
یوسف قادریان
01-07-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
سامان طهماسبی
01-07-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 520,737
عکس ها 105,326
کتاب PDF 19,584
فایل های مرتبط 98,307
ویدئو 1,414
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
کتابخانه
افسانەهای لری
اماکن باستانی
مقبره داود رشید
اماکن باستانی
محوطه باستانی سرخ دم لری
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی حلبچه
زندگینامە
روژین دولتی
تحقیقات مختصر
بمباران شیمیایی سردشت
زندگینامە
سوسن رازانی
زندگینامە
فریدون بیگلری
اماکن باستانی
مسجد سلطانی
زندگینامە
یوسف قادریان
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
تحقیقات مختصر
شاهان شبان و پنج قرن حکومت کوردها بر مصر
تحقیقات مختصر
آیا میرزا کوچک خان جنگلى کورد است؟
اماکن باستانی
پل قلعه حاتم
زندگینامە
محمد اوراز
کتابخانه
جغرافیای لرستان
اماکن باستانی
پل سی پله
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
زندگینامە
عزیز یوسفی
زندگینامە
سامان طهماسبی
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
زندگینامە
هانا وکیل
زندگینامە
هلیا برخی
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
تحقیقات مختصر
مختصری از ایلام کهن کورد
کتابخانه
غمنوای کوهستان
زندگینامە
سارا خضریانی
پوشه ها
کتابخانه - نوع سند - زبان اصلی کتابخانه - کتاب - تاریخ کتابخانه - زبان- لهجە - فارسی کتابخانه - کشور - اقلیم - بیرون کتابخانه - پی دی اف - بله زندگینامە - آین و آین شناسان - ایزدی زندگینامە - پیشه - مفقود الاثر زندگینامە - پیشه - قربانی جنگ داعش زندگینامە - زبان- لهجە - ک. شمال زندگینامە - شهر و شهرستان (مکان تولد) - شنگال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 0.734 ثانیه