کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
تحقیقات مختصر
سوبژکتیویتەی کرد: از قلمروزدایی به قلمروسازی
25-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل سی پله
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن
آرامگاه باباطاهر خرم آباد
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
مسجد سلطانی
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن
سد هاله
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن
غار بتخانه
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل قلعه حاتم
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
محوطه باستانی سرخ دم لری
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
سنگ‌ نوشته خرم ‌آباد
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
نقوش صخره‌ ای هوميان و مير ملاس
24-06-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 519,535
عکس ها 105,115
کتاب PDF 19,518
فایل های مرتبط 97,774
ویدئو 1,412
زندگینامە
رحیم معینی کرمانشاهی
زندگینامە
پیشوا کاکایی
زندگینامە
عایشه شان
اماکن باستانی
پل قلیاسان
زندگینامە
ملا سید احمد فیلسوف
کوردەکانی ئەستەمبوڵی کۆن
عکس های تاریخی دارایی ملی ماست! لطفا ارزش آنها را با لوگوها، متن و رنگ آمیزی کم نکنید!
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەکانی ئەستەمبوڵی کۆن

کوردەکانی ئەستەمبوڵی کۆن
ناونیشانی بابەت: کوردەکانی ئەستەمبوڵی کۆن
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

ناونیشانی پەڕتووکەکە بە تورکی (Kski Istanbul Kyrtieri) ساڵی 1998 دەزگای ئافێستا پەڕتووکەکەی بڵاوی کردۆتەوە. وەرگێڕی پەڕتووکەکە “ئەحمەد تاقانە” لە بارەی (ڕۆهات ئەلاکۆم) ەوە دەنووسێت؛ لە نووسەرە کوردە بە پیت و بەرەکەتەکانە و پتر لە (10) پەڕتووکی بە تورکی و کوردی نووسیوە، هەموو نووسینەکانی “ڕۆهات” شایانی خوێندنەوە و لێ‌ وردبوونەوەن، بە تایبەتی ئەم پەڕتووکەی بۆخوێنەری کورد بە پێویست دەزانم. چاپی وەرگێڕدراوی پەرتووکەکە ساڵی 2005 دەزگای ئاراس لە دوو توێی 284 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردەوە.
“ڕۆهات ئەلاکۆم” لە ساڵی 1954 لە کاغزمانی سەر بە پارێزگای “قارس” لە دایکبووە، ساڵی 1974 بەشی دەروونناسی کۆلێژی پەروەردەی لە زانکۆی ئەنقەرەی خوێندووە، لە ساڵی 1978 وڵات بە جێ دەهێلێت و لە سوید دەگیرسێتەوە.
=KTML_Bold=ئەستەنبوڵ؛ گەورەترین شاری کورد”=KTML_End=
لەمێژە ئەستەنبوڵ بووەتە موگناتیسێکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆ، کە هەموو جۆرە مرۆڤێک بۆ خۆیی ڕابکێشی، هەندێک بۆ زەوی، بڕێک بۆ قازانج و کەسانێک بۆ ڕابواردن هەندێکیش بۆ پەنابەری ڕوو لە ئەستەنبوڵ دەکەن. ساڵی 1498 سەرژمێریەک کراوە، سێ‌ گوند “دانشمەنلو، دەپەڤیران و ئیشقلی” لە ناو سنووری ئەو شارەدا ڕۆنراون و ژمارەی دانیشتووانیان بە سێ‌ سەد و هەشتاو دووکەس دیاریکراوە، سەرباری گوندی “یایڵا” کە نەزانراوە ژمارەی کوردەکان چەندبووە، ساڵی 1453 کاتێک شاری “ئەستەنبوڵا” لەلایەن سوڵتان “محەمەد فاتح” ەوە گیراوە، بوونیادی دیموگرافی ئەم شارە تەواو گۆڕا، سەرەتا زۆرینەی دانیشتووانی شار “فەلە” بوون، دواتر بە کردەوە شارەکە دەبێت بە شارێکی موسڵمان نشین، لەو نێوەندەدا کۆچکردنی دانیشتووانی ئەنادۆڵا بەرچاو دەکەوێت، لەم پێناوەشدا کۆمەڵە قانوونێک دەردەکرێت، دواتر فرە نەتەوە و فرە کولتوور دەبێتە تایبەتمەندی شارەکە، “مەڵا گۆرانی” لە پێشەنگەکانی ئەو کوردانە بووە هاتۆتە ئەستەنبوڵا، ئەو لە ساڵی 1410 لە ناوچەی شارەزوور بە وەلەد بووە، مەڵا لە ژیانی خۆیدا زۆر گەڕاوە ، لە گەلەک جێگادا خوێندویەتی وەک شارەکانی؛ بەغدا، شام، قودس و قاهیرە. ساڵی 1441 لەسەر داوای سوڵتان مورادی دووەم دێتە ئەنادۆڵ، لە شاری بورسە دەستبەکارکردن دەکات، ساڵی 1443 دەبێتە مامۆستای “سوڵتان محەمەد فاتح”. مێژوو پێمان دەڵێت؛ مەلا گۆرانی یەکێک بووە لەو کەسانەی بیرۆکەی گرتنی ئەستەنبوڵی بە سوڵتان سەلماندووە، لەو سەرویەندەدا تێکەڵ بە کاری یەکە سەربازێکان دەبێت و دوای گرتنی شارەکە لە قازییەی عەسکەری دادەمەزرێت، ساڵی 1480 دەبێت بە شێخی ئیسلام و ساڵی 1488 فەوت دەکات، گۆرانی خاوەنی دەیان پەڕتووک بووە و گشت سەرچاوەکان بە مەردمێکی خێرخوازیان لە قەڵەم داوە، لە زۆر جامع، کاروانسەراو جادەی ئەو شارەدا ناوی مەلا گۆرانی دەبینرێت.
یەکێکی تر لە کوردە بەراییەکان کە ڕوویان لە “ئەستنەنبوڵا” کردووە “مەلا ئیدریسی بەدلیسی” (1452-1520) ، بنەماڵەکەیان بە پیاوانی دەوڵەت و مێژوونووس ناسراون، ماوەیەکی زۆر لە تەورێز ماوەتەوە، دوای کۆچی دوایی بابی و لە ساڵی 1491 دێتە “ئەستەنبوڵا” و نیشتە جێ‌ دەبێت، لەسەر داوای “سوڵتان بایەزیدی دووەم” پەڕتووکی “هەشت بەهەشت” ئامادە دەکات، ناوبانگێکی گەورەی پێ‌ پەیدا دەکات، تەنانەت شەرەفخانی بەدلیسی پەسنی ئەم کتاوەی کردگە، بەگشتی بەدلیسی نزیکەی بیست پەڕتووکی داناوە، “ئەبو سعود ئەفەندی” لەنێوان ساڵانی (1491- 1575) دا ژیاوە، یەکێکە لەو کوردە پێشەنگانەی کە ساڵانێکی دوورو درێژ “بیست و حەوت ساڵ شێخی ئیسلام بووە لە سەردەمی “سوڵتان سولێمانی قانوونی” و “سوڵتان سەلیم” دا. ئەو لە دێی مودەریسی دەووروبەری ئەستەنبوڵ لە دایکبووە، بنەماڵەکەی لە شاری ئامێدی-یەوە کۆچی کردووە بۆ ئەستەمبوڵ، بۆیە لە سەرچاوەکاندا بە ئەبو سعودی کوردی ناسێنراوە، بە زمانی جیاجیا پەڕتووکی ئایینی نووسیوەو و هۆنراوەی داڕشتووە، شەقامێک و حەمامێک لە ئەستنەنبوڵ ناوی ئەوەی لە خۆگرتووە.
کەسایەتییەکی دیکەی بەدلیسی کە چووەتە ئەستەنبوڵا، “شوکری هۆزانڤانە” بە هۆنراوە جوانەکانی ناسراوە، شەرەفخانی بە دلیسی دەنووسێت؛ دوای ئەوەی دەچێتە خزمەتی شەرەفخان حوکمداری بەدلیس گۆڕاوە، هەروەها لە کۆتاییدا چووەتە کۆڕی تایبەتی سوڵتان سەلیم وەک یاوەڕێکی نزیکی سوڵتان دەرکەوتووە. لە سەدەی حەڤدەدا کەسێک بەر چاو دەکەوێت “یوسف نابی شاعیرە” کە لەنێوان ساڵانی” 1642-1712) دا ژیاوە، ناوبراو کەسێک بووە حەزی لە شۆخی بووە، لە سەردەمی محەمەدی چوارەمدا دووجار دەچێتە ئەستەمبوڵا و ساڵی (1678) دەخرێتە سەر کار، گۆڕەکەی لە گۆڕستانی “قەرەجە ئەحمەدە” لە ئەستەمبوڵا. هەروەها لەو کاتانەدا گەڕیدەی ئیتالیایی” پیترۆ دێللا ڤێللا” لە ئەستەمبوڵا بووە چاوی بە بەگزادەیەکی کورد دەکەوێت، هاتبوو ئەو زەوی و خاکانەی بۆ بگەڕێنرێتەوە کە بەر لە مردنی نافیز پاشا لێی وەرگیرابۆوە، ئەم میرە دوای ئەوەی داواکارێکانی بۆ جێبەجێکراوە نزیکەی دوازدە هەزار سوارە دەخاتە ژێر فەرمانڕەوایی پادشاوە، بۆ ئەوەی لە جەنگی عوسمانی دژ بە ڕووسەکاندا ئامادەبن، ئەو کوردانەی بە کاتی سەردانی ئەستەمبوڵیان دەکرد، کاتێک دەگەڕانەوە هەرێمەکانیان بەشێوەی جیاجیا چیرۆکی شارە شکۆمەندەکەیان بۆ خەڵک دەگێڕایەوە و، مەراقێکی گەورەی دەورووژاند، لەو دەمانەدا کۆچی مرۆڤە سادەکان بۆ ئەستەمبوڵا بەردەوام بووە، لەنێوان سەدەی پازدە بۆ سەدەی هەژدەدا کۆچی هەموو جۆرە مرۆڤێکی کورد بۆ ئەستەمبوڵا بەرچاودەکەوێت. لە سەدەی هەژدەهەمدا کورد لە قەوارەیەکی گچکەدا پێکدێ، ساڵی 1730 لە ماوەی فەرمانڕەوایی ئەحمەدی سێیەمدا بەشداریان لە یاخیبوونەکەی “وەستا خەلیل” دا کردووە. ساڵی 1748 لە ناوەندی” بیت بازاڕی” ڕاپەڕینێکی تر بەرپاکراوە و کوردی تیادا بەشداربووە، لە پای ئەمکارەدا مەحمودی یەکەم کوردەکان دەگەڕێنێتەوە شارەکانی خۆیان.ئەم بارودۆخە تا سەدرەمی مستەفای سێیەم درێژە دەکێشێ‌ و دواتر کۆچی پێچەوانە دەست پێدەکاتەوە.
ساڵی 1826 لە ئەنجامی نەمانی ڕێکخراوی یەنیچەری، کۆڵبەرە کوردەکان دەنێردرێنەوە شارەکانی خۆیان و لە جیاتی ئەوان بارەبەری ئەرمەنی شوێنیان دەگرنەوە، زۆرینەی کۆڵ هەڵگرە کوردەکات سەڵت بوون، ئەو کەسانە بوون لە خان و ژوورەکاندا داڵدە درابوون. دواتر چەندین جۆر بەربەستیان لە بەردەم گەڕانەوەیاندا دانرا وەک قانوونی” ئیحتساب نیزامنناسی” واتە قانوونی چاودێری.
کوردەکانی “ئەستەمبول” کاری جۆاوجۆریان کردووە، بەشێکیان لە میوانخانەکاندا کاریان کردووە، بە تایبەت لە سەدەی نوزدەهەمدا زۆرێکیان کاری بەردەستیان کردووە، بە تایبەت لای بنەماڵە دەوڵەمەندەکان بۆ نموونە “شەریف عەلی حەیدەری” لە “چامڵیچە” دادەنیشت کوردێک چاودێری کولانەی مریشکەکانی کردووە! هاوکات بڕێکیان لە ” تەرسانە”دا کاریان کردووە کە بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئاوی خەوزەکانی تەرسانە کەڵک لە گا وەردەگیرا، کوردەکان کاری ڕاهێنان و پەروەردەکردنی گا-کانیان ڕا دەستکراوە، دابینکردنی گۆشتی “ئەستەمبوڵا” لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە بوو بە تایبەت لە شاری ئامەدەوە، چاودێریکردنی ئەو مێگەلانە لە ئەستۆی کوردەکان بووە، “هاگۆب منتزوری” لە بیرەوەرێکانیدا باس لەو کوردانە دەکات کاری دارشکاندیان کردووە بە تایبەت لە کۆگاکانی “داری هێزم” دا
پێکهاتەی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر بنەمای نەتەوایەتی نەبووە، بۆیە دامودەزگاکانی هەمە چەشنەبوون، گشت جۆرە مرۆڤێکی تیادا بینراوە، لە سەردەمی “سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمدا” نوێنەرانی ئەو کۆمەڵە کوردانەی لە ئەستەمبوڵ دەیان گوزەراند بە پلەی جۆراوجۆر لە دەرماڵی حکومەتدا جێگای خۆیان کردبۆوە. ساڵی 1899 نووسەری نەرویجی “کنون هامسون” سەردانی ئەستەمبوڵی کردووە، لە ڕێڕەوی کۆڕەوی سوڵتاندا کوردەکانی بە جلی تایبەتەوە بینیووە، باسی هێلەکە جوانەکانیان دەکات کە ژنەکانیان بۆیان دووریبوون، بەشێکی تری ئەو کوردانەی بۆ ئەستەنبوڵ کۆچیان کردووە، پیاوە ئایینێکان بوون، مەولانا خالیدی نەقشبەندی (1776-1827) یەکێکە لەو کەسە دیارانە، دواتر لە چەندین شوێنی دیکەی شارەکەدا تەکیەی نەقشبەندی دادەمەزرێنن. “مەولانا” لە ناو کورد، تورک و کۆمەڵە مۆسڵمانەکانی دیکەدا ڕێزی هەبووە، ڕێباز و خانەقاکانی ئەو تا ئیرۆش دڕێژەیان هەیە. “عەبدولڕەحمان خەرپووتی” کە بە مامۆستای کورد ناسراوە، یەکێکە لەو کوردانەی مەحمودی دووەم، بە مامۆستای خۆیی ناوی بردووە لە ئیسکویدار خانیەکی پێ دەدات و ژنیش دەهێنێت، ڕۆڵی لە لابردنی یەنیچەرێکاندا هەبووە. هەروەها لە ناو یەنیچەرێکاندا ناوی “محەمەد ئاغای سیلاحدار” دەبینرێت، لە بارەی مێژووی یەنیچەرێکانەوە دەنووسێت؛ حەسەن ئاغای کورد وەک سەرکردەی یەکەیەک کاری کردووە، جۆرە سەگێکی بە خێو کردووە پێیان گوتووە “سامسۆن” لەو سەردەمەدا کوردێکی زۆر لە ئەستەمبوڵ وەک دەرگاوان کاریان کردووە، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆچی کوردان بۆ “ئەستەمبوڵ” بەردەوام دەبێ‌، لە ساڵانی جەنگی جیهانی یەکەمدا (1914-1918) کۆچەرێکی زۆر دێنە ئەستەمبوڵا. بەهۆی جەنگ و ئەنجامەکانێوە لەو ماوەیەدا حەوت سەد هەزار کورد ناچاری کۆچکردن بوون. لەو ماوەیەدا میدیای کوردیش لە گەیاندنی ئازار و نەهامەتێکانی کوردا چالاک بووە.
=KTML_Bold=دوور خستنەوەی کورد بۆ تاراوگەی ئەستەمبوڵ”=KTML_End=
بەشێک لەو کوردانەی لە “ئەستەمبوڵ” دەژین دوورخراوەکانن، بە تایبەت ئەو سەرکردانەی بەشداریان لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا کردووە، دواتر بەدیلی نێردراون بۆ ئەو شارە، بەشێکیان ساڵانێکی زۆریان بە شێوەی دیلی بەسەر بردووە، هاوکات لەنێوەندەدا پێشەوایانی ئایینی و مرۆڤگەلی سادەش بەرچاو دەکەون، ساڵی 1664 “مەهدی” ناوێک لە شاری “موسڵ” دەرکەوتووە، لایەنگری زۆری هەبووە، والی موسڵ بڕیار دەدات بۆ هەتاهەتایە بۆ ئەستەنبوڵ شار بە دەری بکات، ئەوکات “مەهدی” تەمەنی تەنیا دوازدە ساڵان بووە، ئەو کوردانەی کە نێردراون بۆ ئەستەمبوڵا دواتر شاربەدەر دەکرێن و دەربەدەری وڵاتانی دیکە دەبن، بە نموونە بەدرخان پاشا، پاش “ئەستەمبوڵ” شار بە دەر دەکرێت و حەڤدە ساڵ لەتەک خانەوادەکەیدا لە دوورگەی “کریت” دەمێنێتەوە، هەروەها دەربەدەرکردنی بنەماڵەی بەدرخانێکان لە ساڵی 1906 نموونەیەکی بەرچاوە، تەنیا ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەرباری دەوڵەتدا کاری فەرمانبەریان دەکرد (107) کەس بوونە. “عەبدولڕەزاق بەردخان” لە بیرەوەرێکانیدا دەنووسێت؛ ئەو کەسانەی لەدەرەوەی خزمانی ئەوان بوون نزیکەی سێ‌ هەزار کەس دەبوون. پاشا کۆرەش یەکێکە لەو کەسانەی پاش تێکشانی میرایەتی ڕەواندز لە بەردەم سوپای عوسمانیدا دەنێردرێنە ئەستەنبوڵ و دواتر لە ڕێگای گەڕانەوەیدا بە شێوەیەکی تەم و مژاوی دەکوژرێت، ساڵانی 1876 1909 سەردەمی عەبدولحەمیدی دووەمە، ساڵانی شاڵاوبردنی کوردە بۆ ئەستەمبوڵا، لەم ساڵانەدا خەلیفە سەرانی کورد بۆ پایتەخت بانگ دەکات و دەیانخاتە ژێر ڕکیفی خۆیەوە و چاودێریان دەکات، مەبەستی لەم کارەش دوور خستنەوەی بیرۆکەی کوردایەتییە لە مێشکی سەرانی کورد، زۆر جار سوڵتان لە پای ئەمکارەی تووشی ڕەخنەی تووند بووەتەوە، شێخ سەعیدی باوکی شێخ مەحمود نموونەیەکی دیکەیە.
ساڵی 1891 سوڵتان “سوارەی حەمیدییە” دادەمەزرێنێت، سەرکردەی عەشیرەتەکان دەبوو هەموو ساڵێک بچن بۆ ئەستەنبوڵ، هەروەها یەکێک لە ماکە گرنگەکانی ئەم سیاسەتە کردنەوەی قوتابخانەی عەشایەرییە لە ساڵی1892، خوێندکارانی تەمەن (12-16) ساڵی تیادا وەردەگیراو، پێنج ساڵ خوێندیان درێژەی دەکێشا، دواتر لە ناوچەکانی خۆیاندا و لە کارە جیاوازەکاندا دادەمەزرێنران. سوڵتان هەردەم ئەم سیاسەتەی بۆ نەچووەتە سەر، دواتر بەشێک لەو خوێندەوارانە بوون بە نەوەی یەکەمی ڕۆشنفکرانی کوردستان، ئەستەمبوڵیش بوو بە پایتەخت و مەڵبەندی مودێرنی نەتەوایەتی میللەتی کورد. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 288 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] سایت | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
آیتم های مرتبط: 2
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع انتشار: دیجیتال
نوع سند: ترجمه
کتاب: مشکل کرد
کتاب: سیاسی
کتاب: تاریخ
کشور - اقلیم: کردستان
فراداده فنی
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در تاریخ: 09-04-2023 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( شادی آکوهی ) در: 09-04-2023 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: شادی آکوهی در 09-04-2023 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 288 بار مشاهده شده است
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
تحقیقات مختصر
ایزد بل (بعل)
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
تحقیقات مختصر
پس از کردها نوبت بختیاریهاست!
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
تحقیقات مختصر
سوبژکتیویتەی کرد: از قلمروزدایی به قلمروسازی
زندگینامە
هلیا برخی
زندگینامە
شاهزاده خورشید
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
اماکن باستانی
مسجد سلطانی
کتابخانه
افسانەهای لری
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
اماکن باستانی
پل قلعه حاتم
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
زندگینامە
روژین دولتی
کتابخانه
جغرافیای لرستان
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
زندگینامە
عزیز یوسفی
اماکن باستانی
محوطه باستانی سرخ دم لری
اماکن باستانی
پل سی پله
زندگینامە
هانا وکیل
تحقیقات مختصر
امارت عزیزان جزیری کردی
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
اماکن باستانی
مقبره داود رشید
زندگینامە
سوسن رازانی
زندگینامە
سارا خضریانی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
زندگینامە
جمشید عندلیبی

واقعی
زندگینامە
رحیم معینی کرمانشاهی
31-10-2013
هاوری باخوان
رحیم معینی کرمانشاهی
زندگینامە
پیشوا کاکایی
14-11-2022
شادی آکوهی
پیشوا کاکایی
زندگینامە
عایشه شان
27-01-2023
سارا سردار
عایشه شان
اماکن باستانی
پل قلیاسان
27-07-2023
سارا سردار
پل قلیاسان
زندگینامە
ملا سید احمد فیلسوف
31-05-2024
شادی آکوهی
ملا سید احمد فیلسوف
موضوع جدید
تحقیقات مختصر
سوبژکتیویتەی کرد: از قلمروزدایی به قلمروسازی
25-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل سی پله
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن
آرامگاه باباطاهر خرم آباد
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
مسجد سلطانی
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن
سد هاله
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن
غار بتخانه
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
پل قلعه حاتم
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
محوطه باستانی سرخ دم لری
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
سنگ‌ نوشته خرم ‌آباد
24-06-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
نقوش صخره‌ ای هوميان و مير ملاس
24-06-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 519,535
عکس ها 105,115
کتاب PDF 19,518
فایل های مرتبط 97,774
ویدئو 1,412
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
تحقیقات مختصر
ایزد بل (بعل)
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
تحقیقات مختصر
پس از کردها نوبت بختیاریهاست!
تصویر و توضیحات
مهاباد ، سال 1338 ، مدرسه سعادت (واقع در کوچه شافعی بین خیابان مخابرات و جام جم ، منزل کنونی خانواده نجم زاده)
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
تحقیقات مختصر
سوبژکتیویتەی کرد: از قلمروزدایی به قلمروسازی
زندگینامە
هلیا برخی
زندگینامە
شاهزاده خورشید
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
اماکن باستانی
مسجد سلطانی
کتابخانه
افسانەهای لری
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
اماکن باستانی
پل قلعه حاتم
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
زندگینامە
روژین دولتی
کتابخانه
جغرافیای لرستان
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
زندگینامە
عزیز یوسفی
اماکن باستانی
محوطه باستانی سرخ دم لری
اماکن باستانی
پل سی پله
زندگینامە
هانا وکیل
تحقیقات مختصر
امارت عزیزان جزیری کردی
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
اماکن باستانی
مقبره داود رشید
زندگینامە
سوسن رازانی
زندگینامە
سارا خضریانی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
زندگینامە
جمشید عندلیبی
پوشه ها
زندگینامە - جنسیت - مرد زندگینامە - ملیت - کرد اماکن - کشور - اقلیم - شرق کردستان کتابخانه - کشور - اقلیم - شرق کردستان اماکن - کشور - اقلیم - جنوب کردستان اماکن - کشور - اقلیم - غرب کردستان کتابخانه - کشور - اقلیم - ایران کتابخانه - کشور - اقلیم - کردستان زندگینامە - پیشه - نویسندە زندگینامە - پیشه - پیشمرگ قدیمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 0.422 ثانیه