ناونیشانی بابەت: جەژنی چوارشەممە سوور لە لالشی پیرۆز
ئامادەکردنی: سەوسەن سنەیی
وەک نەریتێکی ساڵانە و بە بۆنەی ھاتنی جەژنی سەری ساڵی کوردانی #ئێزیدی# کە بە ( چوارشەممە سوور) ناسراوە، ئێوارەی پێشی جەژنەکە، لە #لالش#ی پیرۆز کۆدەبنەوە و ڕێوڕەسمی ھەڵکردنی چرا بەڕێوەدەچێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەدان ژن و پیاوی ئێزیدی بە جلوبەرگی ڕەسەنی خۆیانەوە، چراکان دادەگیرسێنن و ھێلکەی ڕەنگاوڕەنگ ئامادە دەکەن، ھەڵکردنی چراکانی لالش گوزارشتە بۆ پیرۆزیی ڕووناکی لەلای ئێزیدییەکان، ڕەنگکردنی ھێلکەکان بە مانای ڕەنگینیی سرووشت دێت، جگە لەمەش لەم جەژنەدا گوڵاڵە سوورە بە سەر دەرگای مەزارەکانەوە دەکەن وەک نەریتێک کە ھاوئاھەنگە لەگەڵ سرووشتدا.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 780 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!