بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سور و سەری ساڵی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامیان بۆ دەخوازم.
ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن، سەرباری ئەوەی لە مێژوودا گەلێک ناخۆشی و کارەساتی گەورەیان بەسەرداهاتووە، بەڵام پێداگریان لەسەر شوناسی خۆیان کردوە و ئایینەکەیان و کوردبوونی خۆیان پاراستووە.
کوردستان شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە دەکات و پێویستە بە هەموو لایەکیشمانەوە هەوڵ بدەین کلتوری پێکەوەژیان کە ڕەگێکی قوڵی لە مێژووماندا هەیە بەهێزتر بکەین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=