یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان ڕایگەیاند، #عەلی مەحمود محەمەد# ناسراو بە عەلی سیاسی، کە چالاکوانی بواری جینۆسایدە لەلایەن هێزێکەوە لە #هەولێر# ڕفێنراوە.
یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە #25-04-2023# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحمود لە ھەولێر لە ماڵی خۆی ڕفێنراوە.
باسی لەوەشکردووە، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە. بۆ سۆراخکردنی و ئاشکراکردنی چارەنووسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 572 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!