هەمو ئەو چالاکیانەی ڕۆژانە ئەنجامیان دەدەین یاسای تایبەتی خۆی هەیە و شێوازی درووستی مامەڵەکردنی هەیە، بەکارهێنانی بۆنیش بە هەمان شێوە، چەند یاسایەکی ئەتەکیەتی هەیە کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت.
1. ئەو شوێنە بزانە کە بۆی دەڕۆیت پێش ئەوەی بۆن بەکاربهێنیت، کاتێک سەردانی نەخۆش دەکەیت یان دەچیتە شوێنێکی قەرباڵغ، بۆن بەکارمەهێنە.
2. هیچ کاتێک لە شوێنی گشتی، شوێنی کار یان چونە دەرەوە بۆن لەناو جانتاکەت دەرمەکە و بەکاریبهێنیت، تەنیا کاتێک ئەوە بکە کە بەتەنیا بیت.
3. هیچ کاتێک بۆنەکەت لە هەوادا بڵاومەکەرەوە، تەنانەت ئەگەر بۆنی شوێنەکەشت بەدڵ نەبوو.
4. بە هیچ شێوەیەک داوای بۆن لە هیچ کەسێک مەکە، چونکە بۆن ڕەنگدانەوەی کەسێتی مرۆڤەکانە و پێویست نییە تۆش بەکاریبهێنیت.
5. باشتر وایە لایەنی کەم 20 خولەک پێش دەرچونت لە ماڵ بۆن بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی لە کاتی چونە دەرەوەت بۆنەکە زۆر بەهێز نەبێت کە چواردەورت بێزاربکات.
6. باشتر وایە بۆن بە دیاری نەبەخشیت، بەتایبەتیی ئەگەر کەسەکە باش نەناسیت، چونکە دەکرێت کەسەکە هەستیاری بە بۆن هەبێت یان وادەربکەوێت کە ئەو توانای هەڵبژاردنی بۆنێکی خۆش و گونجاوی نییە.
7. بۆنی ئارام و ناسک لە بەیانیان بەکاربهێنە، ئەو بۆنانەی کە هەست دەکەیت قوورسترن، هەوڵبدە لە ئێواران بەکاریبهێنە. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 827 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!