بەداخ و بەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی لەناکاوی هونەرمەند و خۆشەویستی هەمووان کاک #هادی مەحمود#مان پێ گەیشت.
کاک هادی مەحمود جگە لە خزمەتی هونەری لە بواری کاری ڕاگەیاندنیش ساڵانێکی زۆر هاوکارێکی سەرەکی دابەشکردنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بوو لە #سلێمانی# و بە ئەمانەتەوە ئەو ئەرکەی ڕادەپەڕاند.
بەهۆی ڕۆڵی جوانی کارەکتەری عەریف حەمەتاڵ لە درامای گەردەلوول کە ڕۆڵی بەچاوی گێرا لە گێرانەوەی مێژووی خەباتی گەلی کوردو شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەهرە هونەرییەکەشی گەشایەوە.
دواتر هەنگاوی بەرچاوی نا لە بواری هونەر و بووە هونەرمەندێکی ناسراو و لەبواری ڕاگەیاندیش لەڕێگەی ژمارەیەک بەرنامەوە توانای خۆی لەم بوارەش سەلماند و لەگەڵ ئەمانەش هونەرمەندێکی قسەخۆش و خۆشەویستی ناوخەڵک بوو ، بۆیە کۆچی دوایی کاکە هادی مەحمود خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەمووان.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و سەرچەم هونەرمەندان دەکەین. [1]
داواکارین لەخوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات
مەکتەبی ڕاگەیاندنی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=