حکوومەتى هەرێمى کوردستان و #پارتى دیموکراتى کوردستان# بە تەواوى ڕەتیدەکەنەوە کە تەواوى پڕۆسەى نەوت بدرێتە دەست کۆمپانیاى سۆمۆ و هەڕەشەى کشانەوەیان کردووە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن.
حکوومەتى هەرێم و پارتى دیموکراتى کوردستان بە تەواوى ڕەتیدەکەنەوە کە تەواوى پڕۆسەى بەرهەمهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان وەک لە ڕەشنووسى بودجەى 2023ى ئێراق لەلایەن لیژنەى دارایى پەڕڵەمانى ئێراق زیادکراوە لەژێر دەسەڵاتى کۆمپانیاى سۆمۆ بێت و داوا دەکەن تەنیا فرۆشتن لەژێر دەستى ئەو کۆمپانیایە بێت.
یەکێک لەو خاڵانەى کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارتى لەبەرانبەر بەغدا و لایەنە شیعەکان لەسەرى توندن ئەو پرسەیە و هەڕەشەى ئەوەشیان کردووە لە حاڵەتى نەگەیشتنە ڕێککەوتن بە تەواوى پڕۆسەى سیاسى دەکشێنەوە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 763 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!