لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#، بەهۆی هەژاری و کۆچکردن بۆ دەرەوە و چەند هۆکارێکی دیکە 20 هەزار و 500 قوتابی و خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خراوەتەروو، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە شارۆچکە و شارەدێکانی دەوروبەری سلێمانییەوە 20 هەزار و 500 قوتابی و خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە، ئەو ژمارەیەش دەکاتە ڕێژەی %5.6ی سەرجەمی خوێندکاران و قوتابییان.
هۆکاری سەرەکی وازهێنانی خوێندکاران و قوتابییان لە خوێندن بۆ هەژاری و نەبوونی سەرچاوەیەکی دارایی بە هێز لەلایەن خێزانەکانیان دەگەڕێتەوە، هەروەها بەشێکی دیکەی وازهێنانی خوێندکاران کۆچکردنیان بووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 321 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!