بابەت: وەرزشی
#نیازمحەمەد# دەمەوێ ئاستی باشتر پێشکەش بکەم
هەر چەندە یانەی نەورۆز ئەم وەرزە چاوی لەوەیە بتوانێ ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکات لە خولی نایابی یانەکانی ئێراقی، لە سەرەتای خولەکە و لە گواستنەوەی زستانەش ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکانی تری بەشدار لە خولەکەی گواستەوە ڕیزی یانەکە، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی هێڵی بەرگری یانەکەش نیازمحەمەدی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێرە، ئەو ئەمساڵ بەرگری لە درێسی یانەی نەورۆز دەکات لە خولەکە، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: بارودۆخی خۆم لە ئێستادا باشە، بەڵام وەکوو پێویست نییە، هەوڵدەدەم لەو یارییانەی کە بەشداری دەکەم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم لەگەڵ یانەکەم، بۆ ئەوەی یارمەتیی یانەکەم بدەم لە بەرەوپێشچوونی لە ڕیزبەندی یانەکان، چەند یارییەکیش ماوە لە خولەکە یانەکەمان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی لە ڕیزبەندی یانەکانیش چەند خانەیەک بچینە پێشەوە، ڕۆژانە مەشقەکانی خۆم ئەنجام دەدەم بۆ یارییەکانی داهاتوو ئەمساڵیش خولی نایابی ئێراقی زۆر بەهێزە و یانەکان ڕکابەری بەهێزی یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 596 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!