ناو: برزوو
نازناو: برزوو دۆڵەسووری
ناوی باوک: جەعفەر ئەحمەد کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ساڵی شەهیدبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: #پێنجوێن# - گوندی دۆڵەسووری سەربە شارەدێی ناڵپارێز
شوێنی شەهیدبوون: #کەرکووک#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
برزوو جەعفەر ئەحمەد کەریم ناسراوە بە (برزوو دۆڵەسووری)، لە ساڵی 1965 لە گوندی دۆڵەسووری سەربە شارەدێی ناڵپارێزی شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کار ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە، خێزانەکەی ناوی پەخشان حسێن بووە، خاوەن کوڕ و کچێک بووە بەناوەکانی هەڵمەت و دڵگیر.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
لە ڕێکەوتی مانگی 8ی1981 شەهید برزوو جەعفەر لە بەتالیۆنی حاجی نەجیم سەر بەهێزی سوورێنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە.
لە چەندین قارەمانێتی و شەڕی پارتیزانی بەژداری کردووە، وەک شەڕی گوندی گوڵان ساڵی 1981، شەڕی کۆمەڵگەی شانێری دەشتی #شارەزوور# ساڵی 1982، شەڕی سمایلە دۆڵ ساڵی 1983، ساڵی 1991 ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان.
ساڵی 1986 پلەی بەرپرسی شانەی ڕێکخستنی نهێنی لە شارۆچکەی سەیدسادق وەرگرتووە، هەروەها ساڵی 1989 پلەی فەرماندەی مەفرەزەی لە هێزی سوورێن وەرگرتووە.
ساڵی 1991 لە ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری #سلێمانی#، برزوو دۆڵەسووری هاوشان لەگەڵ (ملازم جوامێر و سەعەی مام قایەر) ڕۆڵی باڵایان هەبووە لە ئازاد کردنی شاری سلێمانی.
ساڵی 1991 و لە ئازادکردنی شاری کەرکووک، لە نزیک سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە. [1]