ناو: تەڵعەت
ناوی باوک: عەلی ڕەزا عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ساڵی شەهیدبوون: #16-05-1988#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر# - گوندی ئاشۆکانی سەر بە دەڤەری بەڕانەتی
شوێنی شەهیدبوون: دۆڵی بالیسان
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
تەڵعەت عەلی ڕەزا عومەر لە ساڵی 1945 لە گوندی ئاشۆکانی سەربە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و تا ساڵی 1991 دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شاری #نەغەدە# نیشتەجێ بووە، تەڵعەت عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی ( شەهید ئەکرەم عەلی ڕەزا لە ساڵی 1974- شەهید ئەسکەندەر عەلی ڕەزا لە ساڵی 1983- شەهید فەرهاد عەلی ڕەزا لە ساڵی 1983- شەهید فەتاح عەلی ڕەزا لە ساڵی 1988- شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا لە ساڵی 1988) ، تەڵعەت عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی زولێخا عەوڵا حەمەد بووە و خاوەنی سێ کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی ئیدریس و موخلیس و محەمەد و ئەدیبە و نەسیبە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
تەڵعەت عەلی لە ساڵی 1964 بووەتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەزای باوکی لە حاجی ئۆمەران، ئەم پەلە لە ساڵی 1961 دامەزراوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی هەبووە و بارەگایان لە دەڤەری بارزان و حاجی ئۆمەران بووە.
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و ئاوارەیان لە وڵاتی ئێران، تەڵعەت عەلی و بنەماڵەکەی چەکیان دانەناوە و بەردەوام بوونە لە خەباتی چەکداری خۆیان، دوای بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ساڵی 1979 و دامەزراندنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەلەکەی عەلی ڕەزا کە شەهید فەرهاد عەلی سەرپەلی بوو، کرانە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەڵعەت عەلی تێیدا بەردەوامی بە خەباتی خۆی داوە.
لە ڕێکەوتی #16-05-1988# شەهید تەڵعەت عەلی و شەش هاوسەنگەری بەناوەکانی (شەهید فەتاح عەلی ڕەزا- شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا- شەهید محەمەد ڕەن- شەهید خەلیل) دەچنە سەر ڕێگەی کاروانێکی سەربازی ڕژێمی #بەعس# کە بۆ ئەنفالکردنی چەند گوندێک ڕوویان لەو دەڤەرە کردووە، دوابەدوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی بەعس و ڕێگری لێیان، لە ئەنجامدا هەر حەوت پێشمەرگەکە بێ سەروشوێن بوونە و هیچ سۆراغێکیان نییە. [1]