هۆکاری بۆنی ناخۆشی سەلاجە، خۆراکی کۆن و ماوەبەسەرچوو نییە، بەڵکوو هەندێک جار هۆکارەکە بۆ مارکە و جۆری سەلاجەکە دەگەڕێتەوە، تێکچوونی ماتۆڕی سەلاجەش هۆکارێکی دیکە بۆ ناخۆشبوونی بۆنی ناو سەلاجەکەت.
سەرەتا پێویستە لە تێکنەچوونی سەلاجەی ماڵەکەت دڵنیا بیت و ئەگەر تێکچووە چاکی بکەیتەوە، پاشان گرنگی بە پاکوخاوێنیی ناو سەلاجەکەت بدە.
لە کاتی خاوێنکردنەوەی سەلاجە مەوادی پاککەرەوەی کیمیایی بەکار مەهێنە، خواردنی چەور بۆ ماوەی زۆر لە سەلاجەدا ڕامەگرە، هەمیشە بڕێک لیمۆ لەناو سەلاجەکەتدا ڕاگرە، لە کاتی خاوێنکردنەوەیدا سەلاجەکە بکوژێنەوە و بە دەستەسڕ و ئاوی گەرم و سۆدەی شیرین، یان مەوادی پاککەرەوەی سرووشتی، سەلاجەکەت خاوێن بکەوە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 324 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!