بووک لەسەر زین دەگەڕێتەوه
لە کۆندا کاتێک ژن بە ژنە و زەماوەند دەکرا، بووکیان دەخستە سەر وڵاغەبەرزە و ئێستر و ئەسپ و ماین و بارگیر و گوێدرێژ لەبری ئۆتۆمبیلی زەمانە، ماین و ئەسپ لەبری کوورتان زینیان لەسەر پشت بوو، بووک دەخرایە سەر ئەو زینە و بۆ زاوای دەگوازرایەوە، زۆرجاران لەکوردەواریدا واڕێکەوتووە بەهۆی کێشە و گرفت و ڕووداوێکەوە بووک لەسەر زین گەڕێنراوەتەوە و ژن بەژنەکە سەری نەگرتووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم سەبارەت بە (قیسمەت و نسیب) نەبوونی شتێک لە کوردەواریدا بۆ ئامۆژگاری و زانیاری و دڵدانەوە وتراوە: بووک لەسەر زین دەگەڕێتەوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 246 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!