ناو: سیما
نازناو: موراد بەیگی
ساڵی لەدایکبوون: 1997
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
$ژیاننامە$
سیما موراد بەیگی، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کوشتنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) ، لە ڕۆژی #13-10-2022# لە کاتی وتنەوەی دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) لەلایەن خۆپێشاندەرانی شاری بۆکان، و دەربڕین و بەرزکردنەوەی دەنگی نارەزایەتییەکان دژ بە حکومەت و سیستەمی دەسەڵاتدارێتی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانی داگیرکەر، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گەمارۆ دەدرێن و دەکەونە بەر دەستڕێژی گوللەی ئەو هێزانە، لە ئەنجامدا سیما موردا بەیگی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێرانی داگیرکەر بریندار دەبێت و نزیکەی 300 گوللەی ساچمەی بەر ئانیشکی سیما دەکەوێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە بەسەختی بریندار بێت و توانای جولاندنی دەستی ڕاستی نەمێنێت، شایەنی باسە کە سیما موراد بەیگی دوای ماوەیەک لە بریندار بوونی بەهۆی ئەو هەرەشانەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لێی دەکرا بە ناچاری و بۆ ماوەیەک لە شاری بۆکان و خێزانەکەی دوور بکەوێتەوە و لە #ورمێ# نیشتەجی ببێ، بەڵام بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەو هێزانە، سیما موراد بەیگی با ناچاری لە ڕۆژی #11-04-2023# بۆ هەمیشە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دەهێلێت و ڕوو لە هەندەران دەکات. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 689 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!