=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو چیمەن لالەئەکبەر خەلیفە یونس ڕۆغزایی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (چیمەن لالەئەکبەر خەلیفە یونس ڕۆغزایی) م بیست.
کۆچکردوو خاتوو چیمەن لە خانەوادەیەکی دڵسۆزن بۆ نیشتمان و کوردایەتی و برازای لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆک عەشیرەتی ڕۆغزاییە. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=