ئەوەی بیرێ و نەیکا چێره
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی بیرێ و نەیکا چێرە) ، ئەوە ڕێک پێچەوانەی ئەو ئیدیۆمە کە دەڵێت: ئەوەی بیرێ و بیکا شێرە، ئەوەی نەیرێ و بیکا مێرە، پیاوی مەرد بەئاشکرا وەکوو شێر وایە و بەنهینیش وەکوو مێرد و جوامێر وایە، بەڵام لێرەدا ئەوەی قسان بکات و پێی جێبەجێ نەکرێت لەگەڵ ( چێر، مانگا) لێکچواندیان بۆکردووە، وەکوو ژن هەژمارکراوە چونکە (چێر) مێینەیە، بۆ ئەو پیاوانەی وەکوو سەگی هەڵەوەڕ هەر قسان دەکەن و کاروکردەوەی پێ ناکەن، لە خۆشناوەتیدا بە سووک سەیریان کردووە حیسابی ژن و مانگای بێ دەسەڵاتیان بۆکردووە بۆیە وتویانە: ئەوەی بیرێ و نەیکا چێرە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 98 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!