چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی سەردانی #لاهور شێخ جەنگی#یان کردووە و داوایان لێکردووە لیست درووست نەکات.
لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کردووە.
سەردانەکە بۆ گەیاندنی پەیامێک بووە و لە پەیامەکەش داوایان کردووە، پاشگەزبێتەوە لە درووستکردنی لیست بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەتایبەتی لە پارێزگای #کەرکووک#.
ئەو پەیامەی بە لاهور شێخ جەنگی گەیەنراوە، پەیامی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بووە، بەڵام ئەندامەکانی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەیان بە ڕوونی نەوتووە بە لاهور شێخ جەنگی. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 404 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!