ناونیشانی پەڕتووک: دیالەکتیکی هونەر و ئایین
ناوی نووسەر: خەسرەو میراودەلی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم پەڕتووکە لە توێژینەوەیەک پێکهاتووە سەبارەت بە پرسی هونەر و ئایین، مەبەست لەم توێژینەوەیە گەیشتنە بەو دەرئەنجامە چارەنووسسازەی کە تەنیا ئەو کاتە دەتوانین لە ئایین وەک خۆی تێبگەین و ڕۆحانییانە و بەشێوەیەکی ڕاستەقینە مومارەسەی بکەین، کە بایەخ بە ستراکتورە ڕاستەقینەکانی بدەین، کە لە هەمانکاتدا ستراکتوری هونەرین، ئەم ڕاستییەش وادەکات لە لاوەکیبوونی ئەو بابەتانە تێبگەین کە ئایین و هونەریشیان بەلاڕێدا بردووە، لێرەشەوە بەشێک لە ڕیفۆرمی ئایینی دەبێت لە ناساندنی ئەم ڕیشە هونەرییانەوە دەستپێبکات، لەپێناو دوورکەوتنەوە لە ئایدیۆلۆژیبوونی ئایین و دیاردەی تیرۆر و توندڕەویی، کە ئایین لە مرۆڤایەتیبوون و ڕۆحانیبوون دادەبڕن. [1]