ناونیشانی بابەت: چیبکەین ئەگەر ئاوێکی زۆرمان بینی لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانیدا؟
ئامادەکردن و نووسین: د. کەژان کاوە تەها
بینینی ڕێژەیەکی کەمی ئاو لە سێ مانگی کۆتای دووگیانی
ئاساییە کە ئاوێکی بێ ڕەنگی بێ بۆنە، بەڵام گەر ڕێژەکەی زیاد بکات بە بێ بوونی هیچ ژانێک شتێکی ئاسایی نییە کە لە ئەنجامی دڕانی تورەکەی کۆرپەلەوەیە، بە نزیکی 10٪ ی خانماندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی کۆرپەلە و داکەوتنی ناوکەپەتک و درووستبوونی پەستان لەسەری ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوە و ڕێگری کردن لە گەشتنی ئۆکسجین و خۆراکە مادە بە کۆرپەلە کە مەترسی درووست دەکات لەسەر ژیانی کۆرپەلە بۆیە پێویستە لە کاتی هەبوونی ئاوێکی زۆر ڕاستەخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکرێت بۆ ڕێگری کردن لە درووست بوونی هەر کێشەیەک. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 503 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!